جین ساکی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: بە توندی بۆردمانەکانی سوپای سوریا بۆ سەر خەڵکی مەدەنی شەرمەزار دەکەن. واشنتۆن ئەو کارە بە "گەن و قێزەوەن" ناو دەبا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خوازیاربوو، حکومەتی دیمەشق بەرپرسیارانە ھەڵسوکەوت بکا چونکە بەو کارانەی، رەوشەکە زیاتر بەرەو ئاڵۆزیی دەبا. ساکی زیاتر گوتی: "ئەگەر رەوش بەو جۆرە بەردەوامبێ، بێگومان کۆبوونەوە ئاشتەواییەکان نەک هەر ھێواش دەبنەوە، بگرە بێ ئاکام دەبن. ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکەن، هەروەک خوازیارن ئەو بۆردمانانە دوایی پێ بهێنرێ."