ئۆتاوا
وەزیری دەرەوەی کەنەدا جۆن بێرد، لە لێدوانێکی چاپەمەنیی دا، سەبارەت بە سەرکۆماری تازەی ئێران گوتی: "رۆحانی لە بانگەشەی ھەڵبژاردندا باسی چاکسازیی و باشکردنی رەوشی مافی مرۆڤی کرد ھەروەھا بەڵێنی چاککردنی پەیوەندیی نێودەوڵەتی دا. ئەمە سەد رۆژە رۆحانی لە پۆستەکەیدا کار دەکات، سەد رۆژە کەنەدا چاوەڕوانی چاکسازیی بەرجەستە لە رۆحانی دەکات، بەڵام تا ئێستا لە بواری مافی مرۆڤدا ھیچ چاکسازییەک بەدی ناکرێ."
وەزیری دەرەوەی کەنەدا ھەروەھا گوتوویەتی: "ئەگەر رۆحانی ھەوڵی باشترکردنی رەوشی مافی مرڤ بدا، بە دڵنیاییەوە پشتگریی دەکەین. بەڵام ئەگەر بەڵێنەکانی جێبەجی نەکرێ، فشاری نێودەوڵەتی لە سەر ئێران بەردەوام دەبێ."