جده
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌ره‌نگاری دژ به "تیرۆر" له سعودیه به تاوتوێكردنی دروستكردنی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی دژی رێكخراوی داعش كۆتاییهات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وڵاتانی ئه‌ندام له كۆنسه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه‌نداو، نوێنه‌رانی به‌شداربوو له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، عێراق، لوبنان، میسر، كوێت، ئوردن و توركیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وڵاتی سعودیه تاوتوێی به‌ره‌نگاری دژ به رێكخراوی داعشیان كرد.
نوێنه‌رانی وڵاتانی به‌شداربوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی رێگەكانی به‌ره‌نگاری دژ به رێكخراوی داعش روونكرده‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد و گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
له دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له حكومه‌تی نوێ، ئیبراهیم حه‌عفه‌ری كۆبووه‌وه.