Enes Canlı,Mahmut Geldi,Turgut Alp Boyraz
28 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2021
ئیستانبوڵ - AA
حكوومه‌تی سعوودیه بڕیاریدا به داخستنی هه‌شت خوێندنگه‌ی توركی سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا له ریازی پایته‌خت و پارێزگاكانی دیكه، تا كۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كانه‌وه ده‌ستی خستوون، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سعوودیه نووسراوی داخستنی ئاڕاسته‌ی خوێندنگه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا له هه‌ریه‌ك له ته‌بوك، ریاز، تائیف و جدده كردووه.
به هه‌مان شێوه‌ش، كاربه‌ده‌ستانی سعوودیه سه‌ردانی خوێندنگه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیایان له ده‌مام و ئه‌بها كردووه و به‌شێوه‌ی زاره‌كی بڕیاری داخستنی خوێندنگه‌كانیان پێڕاگه‌یاندوون.
ئاماژه بهوهشدهكرێت هه‌مان رێكار له دژی خوێندنگه توركییه‌كان له مه‌ككه و مه‌دینه ده‌گیرێته به‌ر.
له بڕیاركه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سعوودیه‌دا كه به‌م دواییانه بۆ خوێندنگه‌كانی ناردووه، هاتووه: "له كۆتایی ساڵی خوێندندا چالاكییه‌كان له خوێندنگه‌كان كۆتاییان دێت و ئاسانكاریی بۆ خوێندكاران و قوتابیان ده‌كرێت تاوه‌كو له‌و خوێندگایانه‌ی كه خواستیانه ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن، و زانیاریی ده‌درێته دایك و باوكانیش له‌وباره‌یه‌وه".
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان باس لهوهدهكهن له ئه‌گه‌ری داخستنی خوێندنگه توركییه‌كان له سعوودیه، دوو هه‌زار و ٢٥٦ خوێندكار و قوتابی كه له‌و خوێندنگانه ده‌خوێنن و تا ئاستی پێویست زمانی عه‌ره‌بی نازانن، له حاڵه‌تی درێژه‌دان به خوێندن له خوێندنگه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سعوودیه، مافخوراو ده‌بن.