ئەمڕۆ سێشەممە، دەیان ئەندام و لایەنگری هەردوو حزبی شیوعی و زەحمەتكێشانی، خۆپیشاندانێكیان لەشاڕێی سالمەوە بۆ بەردەم نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا.
لەخۆپیشاندانەكەدا چەندین دروشم بەرز كرابونەوە، لەوانە "لیستەكانی پەرلەمان كوا وەعدو بەڵێنەكانتان" و "دەنگەكانی جەماوەر لەبەرچاو بگرن و حكومەت پێك بهێنن" و "حكومەتێكی ئیئتیلافی بنكە فراوانمان دەوێ."
لە یاداشتێكیدا كەئاراستەی سەرۆكی هەرێم و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كرا، نیگەرانی خۆیان نیشانداوە لەدواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت. تێیدا هاتووە: بە داخەوە، هەست و داخوازیی خەڵكی فەرامۆش كراوە كە ڕۆژانە ڕوو بەڕووی دەبنەوە لەگەڵ چەندین كێشەو گرفتی ئیداریی، كۆمەڵایەتی، ئابووریی.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو