Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2015
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما به‌بۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌ی شاری قندوزی ئه‌فغانستان ئه‌نجامدرا، داوای لێبوردنی له رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور (MSF) كرد.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی جۆش ئێرنێست، له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا رایگه‌یاند، ئۆباما به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی كارمه‌ندانی رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور كاریان تێدا ده‌كرد له شاری قندوزی ئه‌فغانستان، له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه داوای لێبوردنی له سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه دكتۆر جۆوانه لیو كردووه.
ئێرنێست رایگەیاند: "سه‌رۆك ئۆباما به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور دكتۆر جۆوانه لیو ه‌وه كرد و به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی سوپای ئه‌مریكا به هه‌ڵه بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌ی قندوز ئه‌نجامی دابوو كه كارمه‌ندانی رێكخراوه‌كه كاریان تێدا ده‌كرد، داوای لێبووردنی لێ‌كرد و سه‌ره‌خۆشی لێ‌كرد".
ئێرنێست رایگه‌یاند كه ئۆباما به دكتۆر لیوی راگه‌یاندووه لێكۆڵینه‌وه‌كان له هێرشه‌كه به‌رده‌وامه و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و بابه‌تیانه به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌روه‌ها ئۆباما رایگه‌یاندووه كه به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره رووداوانه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات چاكسازی ئه‌نجام ده‌دات.
هاوكات ئۆباما دوای په‌یوه‌ندیكردن به سه‌رۆكی MSF ه‌وه، په‌یوه‌ندی به سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان ئه‌شره‌ف غه‌نی-شه‌وه كردووه و سه‌ره‌خۆشی لێكردووه.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئۆباما له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌شرەف ستایشی رۆڵی هێزه‌کانی ئه‌منی ئه‌فغانستانی كردووه له شاری قندوز و جه‌ختی له به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌بواری ئاسایش‌دا كردووەته‌وه.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا به‌هه‌ڵه هێرشێكی ئاسمانییان بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری قندوزی ئه‌فغانستان ئه‌نجامدا و له‌ئاكامدا 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه 12یان نه‌خۆش و 10یان كارمه‌ندی ته‌ندروستی بوون. هه‌روه‌ها 37ی دیكه‌ش بریندار بوون.
دوای هێرشه‌كه رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی پزیشكانی بێ‌سنوور كاره‌كانی خۆیان له باكووری ئه‌فغانستان راگرت و داوایان كرد هێرشه‌كه به تاوانی جه‌نگ له‌قه‌ڵه‌م بدرێت و هه‌رگیز شه‌رعیه‌تی پێنه‌درێت، هه‌روه‌ها داوایان كرد له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف له‌باره‌وه ئه‌نجام بدرێت.