رامەڵڵا
مەحموود عەباس لە بینای سەرۆکایەتی لە رامەڵڵا پێشوازی لە سەرۆکی پارتی مەرەتز، زەحاوە گالۆن و شاندێکی یاوەری کرد و تیشکی خستەسەر کاردانەوەکان بەرامبەر بە ھەڵکوتانە سەر ماڵی فەڵەستییەک لەلایەن نێشتەجێبووانی جوولەکەوە و گوتی: "کاتێک رووداوی سووتاندنی محەمەد ئەبو حودەیرمان لەیاد نەکردووەتەوە، چۆن دەتوانین لەگەڵ یەکتر پەیوەندیی دروست بکەین. من ھەڵوێستی ئێوە و سەرجەم گەلی ئیسرائیل لە رووداوەکە دەزانم. گوتەکانی سەرۆکوەزیران و سەرۆکوەزیرانتان کە ئاماژەیان بەوە داوە کە ھێرشەکە دژی مرۆڤایەتی و تاوانە بەڵام ئەمە ھەتا کەی بەردەوام دەبێت؟".
عەباس روونیشی کردەوە کە ھێرشەکە وەک ئەوانی دیکە تەنھا بە تێپەڕینی و بە لێدوانەکانی "ھێرشبەرەکە عەقڵی لەسەر خۆی نەبووە و کێشەی دەروونی ھەبووە" ئەنجامی باشی لێ ناکەوێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە لەگەڵ بەردەوام بوونی ھێرشەکان ناتوانرێت باسی ئاشتی بکەین و زیاتر گوتیشی: "ھۆکاری سەرەکی ھێرشەکان داگیرکاری و بەردەوامی دروستکردنی یەکەکانی نێشتەجێی جوولەکەیە. سەرۆکوەزیران بنیامین ناتانیاھو لەگەڵ بەردەوام بوونی دروستکردنی نێشتەجێی جوولەکەکان پشتگوێی دانوستانەکاتی ئاشتی دەدات، بیر لەوە دەکاتەوە ئاشتی و سەقامگیریی بێتە ئاراوە. ئێمە توانای چاوەڕێ کردنمان نەماوە و بەردەوام دەبین لە سیاستەکانمان لەڕووی ئاشتییەوە بەڵام ئەگەر رەوشەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوە ھەڵوێستی جیاوازمان دەبێت".
نێشتەجێبووانی جوولەکە دوێنێ لە شاری نابلوس لە باشووری رۆژھەڵاتی شارەدێی دوما خانوویەکی فەڵەستینیان سووتاند و بەھۆیەوە منداڵێک بەناوی عەلی دەوابیشە گیانی لەدەست دا و دایک و باوکیشی بریندار بوون. بەھۆی رووداوەکەوە کاردانەوەی توند لەلایەن فەڵەستین و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە هاتەئاراوە.
دوای رووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ئیسرائیل بەرامبەر بەو خۆپێشاندانەی دژی نێشتەجێبووانی جوولەکە ھاتە ئاراوە فەڵەستینییەک لە کەرتی رۆژئاوای شەرییە بەناوی لەیس ئەلوەلیدی و کەسێکی دیکەش بەناوی محەمەد حەیمد ئەلمیسری لە کەرتی غەززە گیانی لەدەست دا.