Zana Natık Kerem
06 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2017
دیمەشق ــ AA
بە هۆی بۆردومانی هێزەكانی رژێمی ئەسەد بۆ سەر شارۆچكەی عەین ترمە لە غوتەی رۆژهەڵات سەر بە پارێزگای دیمەشق كە دەكەوێتە چوارچێوەی ناوچەكانی كەمكردنەوەی گرژییەكان، دوو هاووڵاتی مەدەنی كوژران و، ٢٠ی دیكەش برینداربوون.
بەرپرس لە تیمی بەرگری شارستانی ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن لە دەورووبەری دیمەشق، مەحمود ئەدهم رایگەیاند كە رژێم ١٦ هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر شارۆچكەی عەین ترمەی و هەروەها ٧٠ مووشەكی زەمین بە زەمینی ئاراستەی ناوچەکەو كردووە.
مەحمود ئەدهم ئاماژەی بەوەشدا كە بە هۆی بۆردومانەكانەوە، دوو مەدەنی كوژران و ٢٠ی دیكەش برینداربوون كە حەوتیان پیاو و هەشتیان دیكەیان منداڵ و پێنجەكەی دیكەشیان ئافرەتن.
لای خۆیەوە چالاكوانی میدیایی لە عەین ترمە، عەممار ئەبو سلێمان بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە بە هۆی هێرش و بۆردومانەكانەوە، ژمارەیەك خانوو لە شارۆچكەكە رووخاون و ئاماژەی بەوەش دا كە رژێم وەك تۆڵەكردنەوە لە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن، شارۆچكەكە بۆردومان دەكات.
غوتەی رۆژهەڵات دەكەوێتە ناوچەكانی كەمكردنەوەی گرژییەكان كە پێشتر لە لایەن توركیا، رووسیا و ئێران دیار يكراوە.