سياسەت, جيهان

ڕاپۆرتێک: "ئەمریکا نایەوێت بەهۆی پەکەکە/یەپەگە لەگەڵ تورکیا توشی گرژیی ببێت"

لە ڕاپۆرتێکی ناوەندی توێژینەوەی ستراتیجی ئومراندا، ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە هەوڵ دەدات بە ئەنجامدانی بەناو هەڵبژاردن خۆی وەک کاراکتەرێکی دیموکراسی شەرعی بناسێنێت.

Eşref Musa  | 23.07.2024 - نوێکردنەوە : 24.07.2024
ڕاپۆرتێک: "ئەمریکا نایەوێت بەهۆی پەکەکە/یەپەگە لەگەڵ تورکیا توشی گرژیی ببێت"

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە ڕاپۆرتێکی ناوەندی توێژینەوەی ستراتیجی ئومراندا، ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە هەوڵ دەدات بە ئەنجامدانی بەناو هەڵبژاردن خۆی وەک کاراکتەرێکی دیموکراسی شەرعی بناسێنێت، لە بەرامبەردا ئەمریکا نایەوێت لە چوارچێوەی جیۆپۆلەتیکی ئێستادا بەهۆی پەکەکە/یەپەگە لەگەڵ تورکیا توشی گرژیی ببێت.

بەڕێوەبەری توێژینەوەی تورکی لە ناوەندی توێژینەوەی ستراتیجی ئومران، عومەر ئۆزکیزیلچیک، سەبارەت بەو بەناو هەڵبژاردنەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە ڕێکیخستووە، ڕاپۆرتێکی بە ناونیشانی "ئایا هەوڵە شکستخواردووەکەی یەپەگە بۆ هەڵبژاردن، هەوڵێکی ڕێکخراوەکەیە بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەی دیمەشق؟".

لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوە گەورەترین بەربەست کە ڕێکخراوەکە ڕووبەڕووی بووەتەوە ڕاستییە دیموكراسییەکان و کاردانەوەی گشتیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە و، هاتووە: "بە لەبەرچاوگرتنی پێکهاتەی دانیشتووانی ئەو ناوچانەی داگیریکردووە، ڕێکخراوەکە هەڵبژاردنەکان دەکاتە ئامڕاز و هەوڵ دەدات خۆی وەک کاراکتەرێکی دیموکراسی شەرعی بناسێنێت".

هەرروەها لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا نزیکەی سێ ملیۆن کەس دەژین و، هاتووە: "سەدا ٧٦،٦ی ئەمانە عەرەب و سەدا ١٩،٩ی کوردن. زۆربەی کوردە سوورییەکان پشتیوانی لە ئەنەکەسە (ئەنجوومەنی نەتەوەیی کوردی سووریا) دەکەن. ڕێکخستنی هەڵبژاردن بۆ ڕێکخراوەکە مەترسییدارە، لە هەڵبژاردنە دادپەروەر و ئازادەکاندا کاندیدانی نەیاری ڕێکخراوەکە سەردەکەون".

لە ڕاپۆرتەکەدا تیشکخراوەتە سەر ئەوەی ڕێکخراوەکە کە کەوتووەتە نێوان دانپێدانانی نیشتمانیی و نێودەوڵەتیی و ڕاستیە دیمۆگرافییەکان، لاسایی کردنەوەی ڕژێمەکەی ئەسەد بە چارەسەر دەزانێت و هاتووە: "ڕێکخراوەکە سیستمێکی هەڵبژاردنی پەیوەست بەخۆی بنیاتنا. پارتی پەیەدە شوێنی پارتی بەعسی گرتووەتەوە و بە لاسایی کردنەوەی ئەو سیستمەی لەلایەن ڕژێمەکەی ئەسەدەوە دانراوە لەگەڵ خۆیاندا گونجاودوویانە. بەم پێکهاتە نوێیە ڕێکخراوەکە هەوڵیدا خۆی وەک کاراکتەرێکی سیموکراسی و شەرعی نیشان بدات''.

ئەوەیش خراوەتەڕوو لە ڕاپۆرتەکەدا کە هەڵوێستی تورکیا و تێڕوانینی ئەمریکا و بەرگریی خەڵکی خۆجێیی ڕێگرییەکی گەورەیان دروست کرد لەبەردەم ئامانجی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە بۆ دەستخستنی شەرعیەت.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە هۆشداریدان بە ڕێکخراوەکە لەو دیو دەرگا داخراوەکان و داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئاماژە بە دوو بنەما دەکەن و هاتووە: "یەکەم: ئەمریکا ئامادە نییە بە فەڕمی دان بەو ئیدارەيە بنێت کە یەپەگە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دایمەزراندووە. دووەم: ئەمریکا گرنگیی دەدات بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا. لەبەرئەوە ئەمریکا نایەوێت لە جیۆپۆلەتیکی ئێستادا بەهۆی پەکەکە/یەپەگە لەگەڵ تورکیا توشی گرژیی ببێت".

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە هەرچەندە ئەو بەناو هەڵبژاردنە دواخراوە بۆ مانگی ئاب، ئەگەری هەیە هیچ ئەنجام نەدرێت و، پشتیوانی نەکردنی ئەمریکاش لە پەکەکە/یەپەگە، پەنجەرەی بەڕووی دەرفەتی هاریکاری نوێ لە نێوان تورکیا و ئەمریکا لە ناو سووریا کردووەتەوە.

سەبارەت بەو دەرفەتانەی هاریکاریی کە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە، هاتووە: "بەتایبەتی هەوڵی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، نەخواستنی ڕادەستکردنی سووریا بە ئێران و نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا، ئەگەری ڕێککەوتنێک لە نێوان دوو هاوپەیمانی ناتۆ دەکاتە کارێکی حەتمی. ئەمریکا پەیوەست بە سووریا پێویستی بە تورکیایە و ئامادە نییە لەبەر یەپەگە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا تێکبدات".

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەیش کراوە کە پێکهاتەی نیۆ-کەجەکەی پەکەکە کە ڕێکخراوەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەبات، ئامانجی ئەوەیە بە پەرەپێدانی هاریکاری لەگەڵ ئەمریکا ببێتە دەوڵەت، بەڵام نەوەی کۆنی کەجەکە پێیوایە لە ئەنجامی هاریکاریی لەگەڵ ڕووسیا، ئێران و ئەسەد دەبنە دەوڵەت.

هاوکات لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە چارەنووسی ڕێکخراوەکە کراوە لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا و هاتووە: "لە ئەمریکا هاوئاهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، برێت مەکگۆرک باس لەوە دەکات کە لەبەرامبەر کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا دیمەشق دان بەو ئیدارەیەدا دەنێت کە یەپەگە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دایمەزراندووە. بەو شێوەیەش دەتوانرێت بگوترێت کە خواستنی یەپەگە بۆ دامەزراندنی دەوڵەت کۆتایی نەهاتووە و تەنیا دووچاری سەکتە بووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın