Mazın Asad
14 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەھۆی پیشوازی و مێوانداریکردنی شای سعوودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز لە شاندی تورکیا، لە ھەژماری خۆی لە تویتەر ستایشی ناوبراوی کرد.
ئەردۆغان لە ھەژماری خۆی لە تویتەر وێنەیەکی خۆی لەگەڵ شای سعوودیە لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەو وڵاتە بڵاو کردەوە.
ئەردۆغان تویتەکەی بە زمانی عەرەبی بڵاو کردەوە کە نووسیویەتی "بەھۆی پێشوازیکردن و مێوانداریکردنیان لەکاتی سەردانەکەمان بۆ سعوودیە، ستایشی خزمەتکاری حەرەمەین شەریفەین شا سەلمان و گەلی سعوودیەی برا دەکەم".