Zana Natık Kerem
31 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2017
رامەڵڵا ــ AA
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل تۆڕی ئازادی راگەیاندنی لە شاری خەلیل باشووری كەناری رۆژئاوا بە بیانووی هاندان بۆ توندوتیژی داخست.
لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، تۆڕەكە ئاماژەی بەوە داوە كە هێزێكی سەربازی هەڵیكوتاوەتە سەر بارەگاكەی و دەستی بەسەر ئامێرەكانی پەخش و كەرەستەكانی داگرتووە كە بە هۆیەوە پەخشی رادیوێی سەكۆی ئازادی وەستا.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە هێزە سەربازییەكە، دوو كارمەندی تۆڕەكەیان دەستبەسەر كرد و دواتر كەلوپەلی ناو بارەگاكەیان شكاند.
سوپای ئیسرائیل بڕیاری داخستنی تۆڕی ئازادی راگەیاندن بۆ ماوەی شەش مانگ بە بیانووی هاندان بۆ توندوتیژی، رادەستی كارمەندانی تۆڕەكە كرد.
تۆڕی ئازادی راگەیاندن، رادیوێی سەكۆی ئازادی، تۆڕی ئازادی راگەیاندن و كەناڵی نەورەس لە خۆدەگرێت.