Zana Natık Kerem
15 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
قودس ــ AA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل خانووی نمر جەمەل لە شارۆچكەی بەیت سوریك باكووری رۆژئاوای شاری قودس-یان تەقاندەوە، ئەوەش بە هۆی ئەو هێرشەی كە لە مانگی ئەیلوولی رابردوو بۆ سەر پۆلیسی ئیسرائیل لە دەورووبەری جوولەكەنشینی هار ئەدر باكووری قودس ئەنجامی دابوو.
كامیرامانی ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزێكی سەربازی ئیسرائیل هەڵكوتایە سەر شارۆچكەی بەیت سوریك و خانووی نمر جەمەل-یان تەقاندەوە.
نمر جەمەل لە ٢٦ی ئەیلوولی رابردوو دوای ئەوەی هێرشی كردبووە سەر پۆلیسی پاسەوانی سنووری ئیسرائیل لە دەورووبەری جوولەكەنشینی هار ئەدر باكووری قودس لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی ئیسرائیلەوە كوژرا.
بە هۆی هێرشەكەوە، دوو كارمەندی ئاسایش و پۆلسێكی پاسەوانی سنووری ئیسرائیل كوژران و چواری دیكەش بریندار بوون.
لە سێی تشرینی یەكەمی رابردوو، سوپای ئیسرائیل بڕیاری دا، خانووی نەمر جەمەل بڕووخێنێت.