Zana Natık Kerem
30 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2017
مۆگادیشۆ ــ AA
سەرچاوەیەكی ئەمنی سۆماڵ رایگەیاند كە لە ئاكامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ، شەش كەس كوژران.
سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات ئاماژەی بەوە داوە، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك بنكەی پۆلیسی شەقامی مەككەی موكەڕەمە كە كۆشكی سەرۆكایەتی بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مۆگادیشۆ دەبەستێتەوە، تەقیووەتەوە.
سەرچاوەكە راشیگەیاندووە كە بە هۆی تەقینەوەكەوە، شەش كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.