كیشینێڤ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی یه‌مه‌ن گوتی: "له كۆتاییدا پێویست به چاره‌سه‌رێكی سیاسی هه‌یه. تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی ئه‌نجام درا به‌ڵام له‌م هه‌نگاوه‌دا لێدوان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چی رووده‌دات هێشتا زووه. هیچ داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به توركیا نه‌كراوه".
چاوش‌ئۆغڵو به سه‌ردانێكی فه‌رمی له كۆمراتی پایته‌ختی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆیی گاگاوزیا-ی سه‌ر به وڵاتی مۆڵدۆڤیا له‌گه‌ل سه‌رۆكی ئه‌و هه‌رێمه ئیرینا ڤلاخ و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل دمیتری كۆستانتینۆڤ كۆبووه‌وه، دواتر وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به یه‌مه‌ن، چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هیچ داواكارییه‌ك له توركیا نه‌كراوه و هیوای خواست به زووترین كات چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ئه‌و وڵاته بدۆزرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌تا ئێستا هه‌نگاوی هه‌ڵه له‌و وڵاته جێبه‌جێ كراوه كه به‌هۆیه‌وه قه‌یران له یه‌مه‌ن دروست بووه و گوتی: "له كۆتاییدا پێویست به چاره‌سه‌رێكی سیاسی هه‌یه. تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی ئه‌نجام درا به‌ڵام له‌م هه‌نگاوه‌دا لێدوان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چی روو ده‌دات هێشتا زووه. هیچ داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به توركیا نه‌كراوه".
هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و نۆ هاووڵاتییه به‌ریتانییه‌ی كه له سنووری سووریا ده‌ستگیر كرابوون ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه "هه‌تا دێ رێوشوێنی پێویستی زیاتر ده‌گرینه‌به‌ر بۆ رێگریكردن له چوونی جه‌نگاوه‌رانی بیانی بۆ سووریا. تاوه‌كو ئێستا هه‌زار و 200 كه‌س دیپۆرتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بەسه‌ر 12 هه‌زار و 500 كه‌سیش دراوه".
ناوبراو له درێژه‌دا گوتیشی: "هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه جه‌نگاوه‌ره‌كانی لێ دێت زۆر گرنگه. ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ماهه‌نگییه. ئه‌گه‌ر پێشتر زانیارییمان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه له‌به‌ر ده‌ست بێت ئه‌وه قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنیان ده‌ده‌ین. گرتنی رێوشوێنی پێویست له‌لایه‌ن توركیاوه به‌س نییه، ره‌نگه ئه‌وان گه‌شتیار بن و ئه‌مه‌ش تێڕوانینێكی راست نییه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێویسته جهنگاوەرانی بیانی پێش ئه‌وه‌ی گه‌شت بكه‌ن پێویست دیاری بكرێن، ئه‌مڕۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا له پشت یاساكانی ئێستا خۆیان ده‌شارنه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا دروست بكه‌ن ئه‌وە سه‌ركه‌وتوو ده‌بن. راشیگه‌یاند: "هه‌تا ئێستا ئه‌نجامی گرتنی رێوشوێنی پێویست ده‌بینن. نیوه‌ی زیاتری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دیپۆرتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراون زانیارییمان له‌سه‌ر نه‌بووه. ئه‌مه‌ش به سایه‌ی كاره‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش و ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیداری توركیا هاتوه‌ته ئاراوه".
چاوش‌ئۆغڵو دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان سه‌ردانی كتێبخانه‌ی مسته‌فا كه‌ماڵ ئاتاتوركی له شاری كۆمرات كرد و دواتر به‌شداری له كردنه‌وه‌ی رێوڕه‌سمی ماڵی به‌ساڵاچووانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد كه له‌لایه‌ن تیكا-وه دروست كراوه و خه‌ڵاتی به‌سه‌ر به‌ساڵاچووان دابه‌ش كرد.