Sarp Özer,Muhammet Ali Kemal
18 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای رووسیا، جه‌نه‌راڵ ڤالێری گێراسیمۆڤ، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ خولوسی ئاكار به‌ره‌و مۆسکۆ به‌ڕێكه‌وت.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە خولوسی ئاکار لەگەڵ راوێژکاری میت، هاکان فیدان بەرەو رووسیا بەڕێکەوتوون.
لە کۆبوونەوەکەی ئاکار و گێراسیمۆڤدا لە مۆسکۆ راوێژکاری میت، هاکان فیدان-یش بەشداری تیادا دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا رەوشی ئەمنیی ناوچەکە و دوا پێشهاتەکانی سووریا و پڕۆسەی دانوستانەکانی جنێڤ-ئاستانا تاوتوێ دەکرێن.