برۆکسڵ
لەمیانی بەشداریکردنی لە لوتکەی سەرکردەکانی ناوچەی یۆرۆ، چیپراس گوتەیەکی پێشکەش کرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان وەک یۆنان ئامادەی دانوستانن و گوتی: "ئێمە قەرزاری ئەوانەین کە دەیانەوێت ئەورووپا بەیەکڕیزی بمێنێتەوە نەک خوازیاری دابەش بوونین و ئەگەر هەموو لایەنەکان رێککەون ئەمشەو دەگەینە رێککەوتن".
لای خۆیەوە سەرکۆماری فەڕەنسا فڕانسۆ ئۆڵاند رایگەیاند کە وڵاتەکەی ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ هێشتنەوەی یۆنان لە ناوچەی یۆرۆدا.
ئەنجێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیاش ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان لە هەموو هەلومەرجێکدا لەگەڵ یۆنان رێک ناکەون و گوتیشی: "باجەکەی هەرچییەک بێت، ئێمە رێک ناکەوین".
مێرکل ئاماژەی بەوە دا کە یۆنان متمانە و بڕوای خۆی لەدەست داوە و چاوپێکەوتن لەگەڵیان ئەستەم بووە.