سەرکۆماری ئەڵمانیا ژۆئاچیم گاوک لە درێژەی سەردانی بۆ تورکیا بەیانی ئەمڕۆ گهیشته ئهنقهره و بە رێوەڕەسمێکی فەرمی لە لایەن سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵلا گوڵەوە پێشوازی لێکرا.
ژمارەیەک ئەسپسوار بە بەرزکردنەوەی ئاڵای تورکیا و ئەڵمانیا و ئەو ئاڵایە کە نوێنەرایەتی ١٦ دەوڵەتی تورکی جیھان دەکا تا بەردەم دەرگای کۆشکی سەرکۆماری لەگەڵ سەرکۆماری ئەڵمانیادا ھاورێ بوون. لەگەڵ ئاگری تۆپ سرودی نەتەوەیی ئەڵمانیا و تورکیا خوێنرانەوە و گاوک بە تورکی سڵاوی لە سەربازەکان کرد.
گوڵ و ھارونیسا گوڵی ھاوسەری، دوای رێوەڕەسمە فەرمییەکە لە بەر دەرگای شەرەفی گەورەی کۆشکدا لەگەڵ گاوک و شەریکی ژیانی دانیەلا سچادت وێنەیان گرت. لەو رێوەڕەسمەدا کە ھەر یەک لە وەزیری کاروباری لاوان و وەرزش، وەزیری پەروەردە و سکرتێری گشتی سەرکۆمار ئامادەبوون لە ئاسمانەوە مۆڵتی کۆپتەر وێنەی گرتن.
دوای ئەو رێوەڕەسمە سەرکۆماری تورکیا و سەرکۆماری ئەڵمانیا لە باڵکۆنی کۆشکدا سەیری دێمەنەکانی شاری ئەنقەرەیان کرد.