یەریڤان
دادگای ئەرمەنستان بە تاوانی ھاندانی چەند کەسێک بۆ ھێرشکردنە سەر پاڵێوراوێکی پۆستی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە ھەڵبژاردنی مانگی شوباتی رابردوو، سزای ١٤ ساڵ زیندانی بۆ سەرکۆماری پێشووی ئەرمەنستان (ڤاردان سەدراکیان) دەر کرد.
دادگای باڵای ئەرمەنستان ئەمڕۆ سێشەممە سەبارەت بە دۆزی ھێرشکردنە سەر پاڵێوراوی پۆستی سەرکۆماری ئەو وڵاتە( پاریۆر ھایریکیان) لە کاتی ھەڵبژاردنەکانی ١٨ی مانگی شوباتی رابردوودا دوایین بڕیاری دەرکرد.
دادگای باڵای ئەرمەنستان لە چوارچێوەی ئەو دۆزەدا سەرکۆماری پێشوو ( ڤاردان سەدراکیان)ی بە تاوانی ھاندانی دوو کەس بۆ ھێرشکردنە سەر پاڵێوراوی پۆستی سەرکۆماری بە ١٤ ساڵ زیندان و ھەر یەک لە ھێرشکارەکانیشی بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکومکرد.
سەرکۆماری پێشووی ئەرمەنستان لە دادگا تۆمەتەکانی رەتکردەوە، کەچی دوو ھێرشکارەکە پێیان لەوەنا کە ئەو ھانیداون بۆ ھێرشکردنە سەر ھایریکیان.