Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە ھەولێر.
ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی پێشوازی لێکرا.
بەپێی زانیارییەکان، ھەر ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای کۆتایی ھاتنی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە ھەولێر، سەردانی سلێمانی دەکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە سەردانەکەی بۆ ھەولێر و سلێمانی، ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم تاوتوێ دەکات لەوانە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی ھەڕێم، سەرژمێری، دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت، پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم، ھەروەھا بارودۆخی ئێستای ناوچەکە.
دوایین جار لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی سەردانی ھەرێمی کردبوو.