هه‌ولێر
گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کردووه‌ته قه‌یران. ناوبراو هەروەها سه‌باره‌ت بە قه‌یرانی سیاسی له نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا که به‌هۆی خۆپیشاندانه‌کانی پارێزگەی سلێمانی و شارۆچکهکهکانییهوه دروست بووه، بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێم به روونی باسی له‌وه کرد به‌هۆی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه باره‌گاکانی پارتی سووتێنراون و پێنج که‌س کوژراون، له ئه‌نجامدا پارتی ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی که له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌یبوو هه‌ڵیوه‌شانده‌وه و پێنج وه‌زیره‌که‌ی گۆڕانی له ئه‌رکه‌کانیان دوورخسته‌وه و گوتی: "سه‌رۆکوه‌زیران ده‌توانێت هه‌ر وه‌زیرێک بنێرێته‌وه ماڵه‌وه یان داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی لێ بکات. به‌ڵام ئه‌و وه‌زیرانه دۆخێکی له‌وجۆره‌یان نه‌بوو. دۆخی ئه‌مانه وه‌ک ئه‌وه‌یه که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ داوای مۆڵه‌تیان کردبێت. ئه‌مه به‌مانای ده‌رکردن له کار نایه‌ت. ئه‌مه ده‌کرێت وه‌ک مۆڵه‌تێکی زۆر دوورودرێژ ئه‌ژمار بکرێت. به‌رده‌وام ده‌بن له وه‌رگرتنی مووچه و مافیان. به‌ڵام به‌ئه‌رکه‌کانیان هه‌ڵناستن. وه‌زیره‌کانی دیکه‌ی کابینه‌که به‌وه‌کاله‌ت ئه‌م وه‌زاره‌تانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن".
دزه‌یی جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که وه‌ک رێ و شوێنێک ناچار بوون ئه‌و هه‌نگاوه بنێن و رووداوه‌که "کێشه‌یه‌کی که‌سی نییه" و رایگه‌یاند: "رووداوه‌کانی سلێمانی و قه‌ڵادزێ دیارن. ئامانجه‌که‌یان دیاره که بریتییه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پشێوییه بۆ هه‌ولێر و رێگه‌خۆشکردن بۆ ناسه‌قامگیری. ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه رێگه به‌مه ناده‌ین. دڵته‌نگین به‌وه‌ی له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری رووی دا به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت که 'ماده‌م له‌وێ پشێوی هه‌یه، پێویسته له هه‌ولێریش بوونی هه‌بێت'. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌ندامانی پارتیمان به‌زۆر راگرتبوو تا وه‌کو وه‌ک ده‌ستپێشخه‌ری خۆیان کارێکی هه‌ڵه ئه‌نجام نه‌ده‌ن. ئێمه ناچار بووین ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ڵبێنین. لانیکه‌م ویستمان ئه‌م فشاره نه‌ختێک که‌م بێته‌وه".
"گۆڕان له سازان لای دا"
دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد گۆڕان ره‌خنه‌ی له‌و یاسایانه هه‌بوو که جێگه‌ی باس بوون و باسی له‌وه کرد له عێراق، له به‌غدا و له هه‌ولێریش سیاسه‌ت له‌سه‌ر سازانێک ده‌ڕوات به‌ڕێوه وگوتی: "پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق لای یه‌کێتییه، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقیش لای گۆڕانه. سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیره‌کان لهن ێوان پارته‌کاندا له‌سه‌ر بنه‌مای سازان دابه‌ش کران. گۆڕان ئه‌م سازانه‌ی تێک دا. هه‌ڵوێستێک له‌م جۆره‌مان بینی 'سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان با له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه، ته‌نها پۆسته‌که‌ی مه‌سعود بارزانی ببه‌ینه په‌رله‌مان. ئه‌و رێکه‌وتن و سازانه له نێوان دوو لایه‌ندا بوو به‌ڵام رێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان پارتی و گۆڕان کۆتایی هات''.
دزه‌یی له‌باره‌ی یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه كه رێگه‌ی پێ نه‌درا له سلێمانییه‌وه بێت بۆ هه‌ولێر رایگه‌یاند: "ئیدی به‌هیچ جۆرێك سه‌رۆكی په‌رله‌مان نییه".
دزه‌یی هەروەها گوتی: "روونكردنه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وباره‌وه زۆر روونه. له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، ئیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئێمه سه‌رۆكی په‌رله‌مان نییه".
هه‌روه‌ها دزه‌یی رایگه‌یاند كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵوێستێكی به‌رپرسیارانه‌ی نیشان داوه له كێشه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا.
دزه‌یی دەڵێت: "ئێمه به یه‌كسانی ته‌ماشای پارته‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌كه‌ین. به‌ڵام یه‌كێتی و پارتی دوو پارتی سه‌ره‌كی هه‌رێمن. ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو پارته پێكه‌وه بجووڵێنه‌وه ئه‌وە به‌دڵنیاییه‌وه ئاسانتر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. یه‌كێتی له هه‌ندێك بابه‌تدا گله‌یی و گازنده‌ی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵوێستێكی به‌رپرسیارانه‌ی نیشان داوه".
گوته‌بێژی حكوومه‌ت رایگه‌یاند كه سكاڵایان له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی د. عزه‌ت سابیر تۆمار كردووه به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی كردووه كه خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت پاره‌ی تێدایه و حكوومه‌ت خۆی نایه‌وێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات.
دزه‌یی هەروەها گوتی: "بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌ت پاره‌ی هه‌بێت و مووچه دابه‌ش نه‌كات، ژیری و لۆژیک و دین و ئه‌خلاق قبووڵی ناكات. كاتێك گه‌ل برسی بێت بۆچی حكوومه‌تی ئه‌و پاره‌ی هه‌یه‌تی دابه‌شی نه‌كات؟! ئه‌مه زۆر بێ واتایه. سكاڵامان دژی ئه‌و كه‌سه تۆمار كردووه. به‌داخه‌وه، به‌كارهێنانی ژیانی خه‌ڵكی بۆ مه‌رامی سیاسی كارێكی زۆر ناشرینه".
"هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئێران پشتگیری مانه‌وه‌ی بارزانی ده‌كات"
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی گوایه ئێران له‌پشت ئه‌و خۆپێشاندانانهوهیه كه ئه‌نجام ده‌درێت گوتی: "به‌رپرسێكی باڵای ئێران چه‌ند جارێك سه‌ردانی هه‌رێمی كرد و په‌یامێكی روونی گه‌یاند. ئه‌ویش ئه‌وه بوو 'له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا پێویسته مه‌سعود بارزانی له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه. بژارده‌یه‌كی دیكه نییه و كاراكته‌رێكی به‌هێزیش بۆ جێگره‌وه‌ی نییه' ئه‌مه‌یان زۆر به‌ڕوونی هه‌م به پارتی، هه‌م به حزبەکانیتر راگه‌یاندووه. ئێران پێی باش بوو به‌ڕێز بارزانی له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه. چونكه هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئێران پشتگیری مانه‌وه‌ی بارزانی ده‌كات".
- "توركیا پشتگیری بارزانی ده‌كات"
دزه‌یی به‌مشێوه‌یه باسی له هه‌ڵوێستی توركیا كرد: "حكوومه‌تی توركیا و پارته‌كان و هه‌مووان بانگه‌وازی سه‌قامگیر ، پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كێتی ده‌كه‌ن بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان. حكوومه‌تی توركیا و ئاكپارتیش ئه‌و بانگه‌وازه‌یان كرد. پێیان راگه‌یاندین كه هه‌لومه‌رجه‌كانی ئێستا بۆشاییه‌كی له‌و جۆره نییه و په‌یامی ئه‌وه‌یان دا كه یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیانمان بپارێزین. هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی كاك مه‌سعوده‌وه ئاشكرایه. وه‌ك سه‌ركرده و سه‌رۆك پشتگیری بارزانی ده‌كه‌ن".
سەفین دزەیی ئاماژەی بەوە دا کە لە پرسی سەرۆکایەتیدا ناحەقی بەرامبەر بەڕێز مەسعود بارزانی دەکرێت و گوتی: "سەرۆک بازرانی کاتێک بووە سەرۆک، لە یەکەم گوتەیدا جەختی کردەوە لەسەر بنبڕکردنی ئاسەواری دوو ئیدارەیی و پاراستنی یەکڕیزی خاکی هەرێم. هاوکات ئاماژەی بەوە دابوو کە ناهێڵێت جارێکی تر کوردێک بەدەستی کوردێکی تر بکوژرێت. واتە دەیویست شەری برا بەبڕا نەکرێت. ئەمانە کارە لە پێشینەکانی بارزانی بوون بەڵام بەداخەوە لەسەر رووداوەکانی ئێستا زۆر نیگەرانە".
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەفین دزەیی لەدرێژەدا گوتی: "بارزانی لە رۆژانی رابردوودا روونکردنەوەی دا کە ئەو کێشەی مانەوەی نییە لەسەر کورسی . داوای کرد ئەگەر ئەڵتەرناتیڤێکیان هەیە ئەوە دەستنیشانی بکەن. بەڕێز بارزانی لەم بارەیەوە ناحەقی بەرامبەر دەکرێت. ئەو لە ١٤-١٥ ساڵیدا چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە. ئەو وەک پێشمەرگەیەک خۆی دەبینێت نەک وەک سەرۆک. هەر بۆیە ئەگەر ئەو ببێتەوە سەرۆک یان نا، کۆشکی سپی، چانکایا و کۆشکی ئێلیزە فەرشی سووری هەر بۆ رادەخەن. لە پێش ٢٠٠٥یشدا چۆتە ئەورووپا و لە نەوەدەکان لەگەڵ سەرجەم سەرکردەکاندا و لە تورکیا لەگەڵ تورگوت ئۆزال چاویان بەیەک کەوتووە. ئەوکات سەرۆکی هەرێم نەبوو. سەرۆکی پارتی بوو. ئەمە بەو واتایە دێت، کاراکتەر و کاریزما و هێز و ئەزموون و تێڕوانینی ئەو لە کورسییەکەیدا نییە. ئەو کورسییە بارزانی بەرز نەکردۆتەوە، بەپێچەوانەوە بارزانی بەهای داوەتە کورسی سەرۆکایەتی".
دزەیی ئاماژەی بەوە دا کە هەلومەرجەکانی هەرێمی کوردستان لەبار نییە بۆ دروستکردنی قەیرانی سیاسی و گوتی: "لە ئێستادا پێویست بەقەیرانێکی لەو چەشنە نەدەکرا. ئەگەر هەلومەرجەکان ئاسایی بوونایە و داعش نەبوایە و ئابووریەکی بەهێزمان هەبوو. پێ دەچوو ئەوکات مشتومڕێکی سیاسی بکرایە بەڵام دۆخی ئێستا لەبار نییە بۆ قەیرانی سیاسی. لەناو هەرێمدا یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار ئاوارە هەیە. حکوومەتی ناوەندی نزیکەی دوو ساڵە هیچ بوودجە نانێرێت. مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران دابین نەکراوە. بە درێژای ١٠٠٠ کم شەڕی داعش هەیە. پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش جددین. لەم کاتەدا دروستکردنی کێشە بۆ گەل و وڵات و هەرێمەکەمان، مانای نییە".
دزەیی ئاماژەی دا بەغدا بوودجەی وەک کارتێک دژی کورد بەکار هێناوە و گوتی: "سەرۆکوەزیرانی پێشتر نوری مالیکی پێشتر بوودجەی کوردی بڕی بۆ ئەوەی کوردەکان بخاتە سەر قەناعەتی خۆی. خەڵک بهێنێتە سەر شەقام و دواتر نێچیرڤان بارزانی ناچار بکات کە بچێتەوە بەغدا و مەرجەکان قبووڵ بکات. ئەمانە لە ٢٠١٤دا روویان دا هەڵبەت ئەوکات گەلەکەمان تووشی نارەحەتی بوو بەڵام خۆی کردە خاوەنی حکوومەتەکەی. ملی کەچ نەکرد بۆیە ساڵی رابردوو ئاسانتر تێپەڕی کرد. ئەمە بۆ حکوومەت کارێکی ئاسان نەبوو. لەم قەرز وەرگرە و بیدە بەو، لەم کۆمپانیا وەرگرە و بیدە بەوی تر. دەستمان کرد بە فرۆشتنی نەوت، نرخی دابەزی. پرۆژەکان وەستان، مووچەکان نەدران، هەڵبەت بۆ هاووڵاتی ئاسایی زۆر سەختە بەڵام ئایا رژانە سەر شەقام چارەسەرییە؟ هەندێک کەس و میدیا و دەزگا و پەرلەمانتار ئەمانە وەک هەل دەقۆزنەوە. ئەگینا هەموو کەس لە چوارچێوەی یاسادا مافی خۆپێشاندانی هەیە".
news_share_descriptionsubscription_contact

