سلێمانی
بڕیارە سبەی هەینی شاندی باڵای پارتی ئاشتی و دیموكراسی ـ بەدەپە بەسەرۆكایەتیی سەڵاحەدین دەمیرتاش سەردانی قەندیل بكەن و لەگەڵ بەرپرسانی كەجەكە كۆ ببنەوە.
دەمیرتاش لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "بڕیارە سبەی هەینی سەردانی قەندیل بكەین".
دەمیرتاش گوتی"پێش چوار ڕۆژ نامەیەكی عەبدوڵا ئۆجەلانمان ناردبوو بۆ قەندیل، ئەگەر شتێكی لەناكاو نەیەتە پێش سبەی دەچینە قەندیل و وەڵامی ئەو نامەیە لەبەرپرسانی پەكەكە وەردەگرینەوەو دەیبەینەوە بۆ ئۆجەلان لە ئیمرالی".
شاندی باڵای بەدەپە لە سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرۆكی بەدەپە و پەرلەمانتاران مولكیە بیرتانە، نازمی گورپێك هاتوون و لەسەر بانگهێشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ گەیشتنە شاری سلێمانی.