Zana Natık Kerem
09 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
مەنامە ــ AA
شای بەحرێن، حەمەد بن عیسا ئالخەلیفە داوای یەكریزی و كاری هاوبەشی كرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی سەرجەم مەترسی و بەرەنگارییەكان.
ئەم لێدوانەی شای بەحرێن لە میانی وەرگرتنی نامەیەکی میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح هات.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی بەحرێن بڵاوی كردەوە كە حەمەد بن عیسا ئالخەلیفە لە رێگەی وەزیری دەرەوەی كوێت، سەباح خالید حەمەد سەباح نامەكەی میری كوێتی وەرگرتووە كە ناوەڕۆكەكەی پەیویستە بە دوایین پێشهاتەكانی هەرێمیی و نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەو پرسانەی كە جێگەی بایەخ و گرنگن.
شای بەحرێن گوتوویەتی: "لە نامەكەدا داوا لە هەمووان كراوە یەكریز بین و كاری هاوبەش بكەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی سەرجەم مەترسی و بەرەنگارییەكان ئەوەش لە روانگەی بوونی یەك ئامانج و چارەنووس".
دوێنێ سێشەممە میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح سێ نامەی ئاراستەی سوڵتانی سوڵتانشینی عومان، قابوس بن سەعید و سەرۆكی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو، خەلیفە بن زاید ئالنهەیان و شای بەحرێن، حەمەد بن عیسا ئالخەلیفە كرد.