Sarmand Hameed
12 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2017
ئەنقەرە
لە میانی گەشتەکەی بۆ وڵاتانی کەنداو، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە مەنامەی پایتەختی قەتەر.
ئەردۆغان لە فرۆکاخەنەی سەخیری سەربازی لەلایەن شای بەحرەین شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، سەرۆکوەزیران خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، جێنشینی بەحرەین سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، وەزیزی دەرەوە خالید بن حەمەد ئال خەلیفە و باڵیۆزی تورکیا لە مەنامە خاتوون دەمیریر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵیۆزخانەی تورکیا لەو وڵاتە پێشوازی لێ کرا.
شاندی یاوەری سەرۆکۆماری تورکیا پێکهاتبوون لە هەریەک لە هاوسەری سەرکۆمار، ئەمینە ئەردۆغان و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری ئابووری، نیهاد زەیبەکچی و وەزیری بەرگری، فکری ئشک.
بڕیارە سبەی دووشەممە سەرکۆمار ئەردۆغان بەرەو سعوودیە بەرێبکەوێت و لەگەڵ شای سعوودیە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، جێنشینی شای سعوودیە شازادە محەمەد بن نایف و جێگری جێنشین، محەمەد بن سەلمان ئال سعوود کۆببێتەوە.
دوا وێستگەی سەردانەکەی ئەردۆغان قەتەر دەبێت و لەگەڵ میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی کۆدەبێتەوە.
چاوەڕێ دەکرێت لەمیانی سەردانەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە هەموو روویەکەوە تاوتوێ بکرێن و ئاڵوگۆڕی زانیاری و بیروڕا بکرێت لەبارەی پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.