هه‌تای
دانیشتوانی ئاوایی (كوشاكڵی) له‌پارێزگای (هه‌تای) سه‌رسنووری نێوان توركیا‌و سوریا، به به‌رد هێرشیان برده سه‌ر سه‌ربازانی توركیا له‌و ناوچه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی ته‌قه‌كردنی سه‌ربازه‌كان لهقاچاخچییانی سوته‌مه‌نی.
سه‌ربازه‌كانی سه‌رسنوور بۆ ئه‌وه‌ی رێگرییان لێبكه‌ن په‌لاماری قاچاخچییهكانیانداوهو ته‌قه‌یان لێكردوون.دواتر له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئاوایی كوشاكڵی كه كه‌سوكاری قاچاخچییهكانن،به‌شه‌ڕهاتن.
دوای گه‌وره‌بوونی كێشه‌كه له‌نێوان سه‌ربازو خه‌ڵكه‌كه‌دا، سه‌ربازو زرێپۆشی زۆر براونه‌ته ناوچه‌كه‌و بۆ بڵاوه پێكردنی خه‌ڵكه‌كه، سه‌ربازه‌كان ته‌قه‌یان به‌ئاسماندا كردووه‌و له‌ئاكامدا هه‌شت كه‌س له‌دانیشتوانی كوشاكڵی برینداربوون یه‌كێ لهبیرندارهكان منداڵێكه .