ھەولێر
په‌رله‌مانی كوردستان خوازیاره كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بێنه ده‌نگ له‌سه‌ر هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی (به‌ره‌ی نوسره‌و ده‌وڵه‌تی عێراق له‌شام) له‌ناوچه كوردییه‌كانی سوریا.
په‌رله‌مانی كوردستان لهڕاگهیهنراوهیهكدا سه‌رباری سه‌ركۆنه‌كردنی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه له‌ناوچه كوردییه‌كانی سوریا كه به " قه‌تڵی عامی كورد له‌سوریا" ناویبردووه، داوایكرد رێكخراوه كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، وڵاتانی ئه‌وروپا، كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی وكۆنگرهی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه بێنه ده‌نگ.
لهبهشێكیدا هاتووه "زۆربه‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌وتاوانه كۆمه‌ڵكوژییه ده‌كه‌ین، كه ژماره‌یه‌ك لایه‌نی توندڕه‌وی وه‌ك به‌ره‌ی نوسره‌و ده‌وڵه‌تی عیراق و شام له‌سوریا له‌ماوه‌ی رابردوو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستان له وڵاتی سوریا ئه‌نجامیانداوه، وێڕای قه‌تڵوعامی گهورهوبچووك و پیروپه‌ككه‌وته له‌شارۆچكه‌ی (ته‌لعه‌ران وتهلحاسی) سه‌ر به‌شاری حه‌ڵه‌ب كه زیاترله 50 كه‌سیان شههیدكردوو 350 كه‌سی دیكه‌یان وه‌كو بارمتهرفیندراون"
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ زۆربه توندی ئیدانه‌ی ئهوكردهوانه ده‌كه‌ین، ئه‌نجامده‌رانی ریسواومهحكوم ده‌كه‌ین، ئه‌م تاوانه دڕندانه‌یه پێچه‌وانه‌ی ههمووئهویاساورێسا ئاسمانی وزهمینیانهو په‌یماننامه نیودهوڵهتیهكان ومافه‌كانی مرۆڤه".
په‌رله‌مانی كوردستان بانگهوازیكرد له‌پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان له‌سوریا "گیانی هاوخه‌باتی وتێكۆشان له‌م قۆناغه‌دا قوڵتربكهنهوهو یه‌كریزی وتهباییی خۆیان بپارێزن بۆ روو به‌روو بونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وتاوان وههڕهشهومهترسیانهی كه له‌لایه‌ن تیرۆریستان ودوژمنانهوه دهكرێتهسهرهاووڵاتیانی كورد له‌سوریا".