Hemn Baban
04 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2017
شاندێکی باڵای هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی بە سەرۆکایەتی عه‌ممار حه‌كیم و ئەندامێتی ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه لە رێگەی فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی هه‌ولێر گەیشتنە هەرێمی کوردستان و له‌لایه‌ن سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم فوئاد حوسێن پێشوازی كران.
شانده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی كۆببیته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ر ئه‌مڕۆ كاتژمێر چوار پاش نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پڕۆژه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه تایبه‌ته به رێكخستنه‌وه كاروباری عێراق و ئاشته‌وایی ناوی لێنراوه کۆببێتەوە.
هه‌روه‌ها تاوتوێی به‌شداریی لایه‌ن و پێكهاته‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی عێراق به‌تایبه‌ت دوای شه‌ڕی مووسڵ و چه‌ندین پرسی دیكه ده‌كرێت.
شانده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی مه‌هدی عه‌لاق، زه‌ینه‌ب ئه‌لبه‌سری، سه‌باح ئه‌لساعدی، هشام ئهلسوهەیل و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی له‌خۆگرتووە.