كه‌ركووك
دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق شاری تكریتی له‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگاركرد و بڕیاریدا ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بكات بۆ سه‌ر ناحییه‌كانی حه‌ویجه و ریازی باشووری كه‌ركووك، دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ستیان كردووه به چۆڵكردنی ناوچه‌كه‌یان.
دانیشتوانی حه‌ویجه و ریاز كه نایانه‌وێت له نێوان دوو ئاگردا بمێننه‌وه، په‌نا بۆ ئه‌و ناوچه ئارامانه ده‌به‌ن كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دان.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، له ناحیه‌كانی حه‌ویجه و ریازی كه ده‌كه‌ونه 45 كم باشووری كه‌ركووك شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆچ ده‌ستی پێ كردووه و دانیشتوانه‌كه‌ی روو ده‌كه‌نه ناوچه ئارامه‌كانی باكووری شاره‌كه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵی هه‌ڵاتن ده‌ده‌ن له‌و ناوچانه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له ناوچه‌ی مه‌ریه‌م به‌گی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی رێگه‌یان بده‌ن بچنه ناو كه‌ركووكه‌وه.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش رێگه‌یان پێناده‌ن بچنه ناوچه‌كه‌وه، چادریان هه‌ڵداوه و له‌وێدا ده‌مێننه‌وه.
له ئیستادا له ناوچه‌ی مه‌ریه‌م به‌گ كه ده‌كه‌وێته 25 كم باشووری كه‌ركووك كامپێكی كاتی دروست كراوه. خێزانه ئاواره‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌نێو سهیارهكانیاندا یان له ناو چادره‌كاندا بمێننه‌وه.
هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی حه‌سه‌ن شوكر كه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا له حه‌ویجه هه‌ڵاتووه ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بینه ئامانجی هێرشی ئاسمانییه‌كان و هێرش و په‌لاماره‌كان كه ره‌نگه ده‌ست پێ بكات، ناوچه‌كه‌مان چۆڵ كردووه".
هاووڵاتییه‌كی دیكه به‌ناوی جاسم خدر كه له ناحیه‌ی ره‌شادی كه‌ركووكه‌وه رووی كردووەته ناوچه‌كه ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان پێكدادانی سوپای عێراق و داعشدا نه‌مێنینه‌وه به‌ناچاری هه‌ڵاتوین. خێزانه‌كه‌م و دوو منداڵم نه‌خۆشن، له‌به‌رئه‌وه داوام له هێزه‌کانی تەناهی كرد رێگه‌مان بده‌ن بچینه كه‌ركووكه‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له ناوچه‌كانی حه‌ویجه، ریاز و ره‌شاد و چیای حه‌مرینه‌وه هه‌ڵدێن په‌نا بۆ شاری كه‌ركووك ده‌به‌ن. یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه به‌ناوی سه‌لیمه قادر گوتی: "16 رۆژ پیش ئێستا له گونده‌كانی چیای حه‌مرینه‌وه هاتین بۆ ئێره، رێگەیەکی سەخت بوو. ئیستاش ناهێڵن بچینه كه‌ركووكه‌وه. ده‌مانه‌وێت پێشمه‌رگه و لێپرسراوانی كه‌ركووك هاوكاریمان بكه‌ن".
به‌هۆی كشانه‌وه‌ی سوپای عێراق له حوزه‌یرانی 2014دا ناحیه‌كانی حه‌ویجه، ریاز و ره‌شادی كه‌ركووك كه‌وتنه ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعش.