بەغدا
سەرۆک وەزیرانی عێراق نوری مالکی جگە لە دیارکردنی خۆشحاڵی، ھەروەھا ئاشکراشیکرد ئەم پێشەوەچوونە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاسایش و سەقامگیری و دوورخستنەوەی کێشە لە ناوچەکە.
ئەم خۆشحاڵییەی مالکی بە لێدوانێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران راگەیەنرا کە کۆپیەکی دەست AA کەتووە و تێیدا ھاتووە: "ھیوادارین پرۆسەی دروستکردنی متمانە و چالاککردنی دیالۆگ بەشێوەیەک بێ کە لە بەرژوەندی ھەردوولای دانوستاندکار بێ کە رێگە لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی لە ناوچەکە بگرێ و ماف بە ئێران بدرێ ببێتە خاوەنی پرۆگرامی ئەتۆمی لەبواری ئاشتیدا و ھەروەھا ھیوادارین ئەو رێکەوتنە ببێتە ھۆکارێک بۆ نەھێشتی چەکی کۆمکوژ لە تەواوی دەڤەرەکەدا."
لە بەیاننامەکەدا ھەروەھا ئاماژە بەوەکراوە کە مالکی دووپاتکردۆتەوە عێراق لە ھەموو کێشەکاندا بەردەوام پشتگیری گفتوگۆ و دیالۆگ دەکا و دەڵێ: "ھیوادارین ئەم ھەنگاوە قۆناغێکی نوێی جێ بەجێکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بوژانەوە و چارسەری قەیرانەکان لە دەڤەرەکە بێ."
ئەمرۆ ئیران و وڵاتانی گروپی ٥+١ لە گفتوگۆکانی نێوانیان لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی تاران لە جنیڤ گەیشتنە رێکەوتنێک کە ماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێ و سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێرانیش سوکتر دەکرێ.