هه‌ولێر
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان فوئاد حوسێن له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌باره‌ت به نه‌ناردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه، گوتی: "ئه‌گه‌ر بزانین سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عه‌بادی به‌ڕەسمی باسی ره‌وانه نه‌كردنی مووچەی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، بێگومان بهڕهمسی وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه."
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم فوئاد حوسێن بۆ رۆژنامه‌نووسان، گوتی: "بارودۆخی ناوچه‌كه خراپ بووه و شه‌ڕی داعش‌یش درێژخایه‌نه و ماوه‌یه‌كی زۆریش ده‌خایه‌نێ، پێویسته له‌شكری عێراقیش شه‌ڕی داعش بكا، چونكه شه‌ڕی داعش شه‌ڕی هه‌موومانه، هیوادارین سوپای عێراقیش بێته سه‌رخه‌ت به تایبه‌تی له سنووری ئێمه كه هێزی پێشمه‌رگه‌مان تیادا جێگیركردووه، به‌شێك له ناوچه‌كانی دیکەش تا ئێستا به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه."
هه‌روه‌ها گوتی: "پێمانخۆشه سوپای عێراق هاوكاری پێشمه‌رگه بكا له‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا ئازادكراون."
سه‌باره‌ت به كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال، فوئاد حوسێن گوتی: "پڕۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌رده‌وامه‌وه و شنگالیش به‌شێكه له‌و پرسه، هیوادارین له نزیكترن كاتدا كۆنترۆڵی بكه‌ینه‌وه."
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیکەی رۆژنامه‌نووسان، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا (مه‌هه‌په) ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی گوتی: "سهركۆمار ئه‌ردۆغان گڵۆپی سه‌وزی بۆ كوردستان داگیرساندووه و بارودۆخێكی وای خوڵقاندووه، به هاتنی پێشمه‌رگه له رێی توركیاوه بۆ كۆبانێ زیانی به ئاسایشی توركیا گه‌یاندووه." فوئاد حوسێن گوتی: "ئه‌وه بۆچوونی خۆیه‌تی، ئێمه هیچ وه‌ڵامێكی ناده‌ینه‌وه چونكه قسه‌كانی هیچ مانایه‌كی نییه، ته‌نیا هه‌ڵوێستی رەسمی توركیامان لا مه‌به‌ستە نه‌ك لایه‌نی دیکە."