پاریس
بەپێی هەواڵێکی فرانس ٢٤، دوای پەرلەمانی بەریتانی، ئەو پێشنیازە لەلایەن پەرلەمانی فەڕەنساشەوە تاوتوێ دەکرێت، بۆ بەڕەسمی ناساندنی حکوومەتی فەڵەستینی.
بەپێی هەواڵەکە، پەرلەمانی فەڕەنسا، داننان بە فەڵەستین بە رێگە چارەیەک دەزانێت بۆ گەیشتن بە چارەسەریی، هاوکات چاوەڕێ دەکرێت کە سیناتۆش هەمان کار ئەنجام بدات.
چاوەڕێ دەکرێت کە بە ئامادەبوونی لاورێنت فابیوس وەزیری دەرەوە و پەرلەمانتاران چوارشەممە ئەو پێشنیازە تاوتوێ بکەن.
فابویس پێشتر لە روونکردنەویەکدا ئاماژەی بەوە دابوو کە پێدەچێت وڵاتەکەی دان بە دەوڵەتی فەڵەستین بنێت.
هەرچەندە چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی فەڕەنسا ئەو پرسە بکاتە رۆژەڤی خۆی و بڕیار بدات بەڵام دوابڕیاری حکوومەت لەم بارەیەوە کاتێکی زۆرتری دەوێت.