ڕامەڵڵا
نوێنەری فەلەستین لەوتووێژی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل (سائیب عوەریقات) دەڵێ: دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی تازە لەخۆرئاوای (قودس) دەبێتە ئاستەنگ لەبەردەم بەرەو پێشچوونی رەوتی ئاشتی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل.
عورەیقات گوتی " درێژەدان بەدروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لەلایەن ئیسرائیلەوە وا دەکات فەڵەستین ئامادەی دانوستاندن نەبێ، چونکە ئەو پرسە رەوتی ئاشتی تێکدەدات"
نوێنەری فەلەستین لەوتووێژی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرایکرد بەڕەسمی نیگەرانییەکانی خۆیان لەوبارەیەوە بەئەمریکا راگەیاندووەو ھۆشدارییان داوە لەبارەی زیانەکانی ئەو ھەنگاوەی ئیسرائیل بۆ سەر پرۆسەی ئاشتەوایی لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.