تاران
دوای بەڕێوەچوونی مەراسیمی سوێندخواردن، پەرلەمانتاران گوێیانگرت بۆ حەسەن رۆحانی تا ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا بکات کە بۆ کابینەکەی ھەڵیبژاردوون.
سەرۆکی تازەی ئێران لەکاتی باسکردنی ناوی کەسە پەسەندکراوەکانی خۆی کە بەپسپۆڕو کارزانی بەئەزموون ناوی بردن، خوازیار بوو لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانیشەوە پەسەند بکرێن و گوتی
" ئەگەر لەدوو سێ رۆژی داھاتوو پەسەند بکرێن ئەوا بەزووی دەستبەکار دەکەین و کابینەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوە دەبەین"
بڕیاروایە پێنج پەرلەمانتار لە لایەنگرانی کابینەی رۆحانی و پێنج پەرلەمانتاری نەیاریش ئەرکی ھەڵسەنگاندن و گفتوگۆکردن بگرنە ئەستۆ.