Ahmed al-Masri,Zeynep Tüfekçi,Hemın Othman Mohammed
08 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2017
دۆحه - AA
له كاتێكدا قه‌یرانی قه‌ته‌ر و هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بی درێژه‌ی هه‌یه، قه‌ته‌ر ده‌ستیكردووه به به‌كارهێنانی رێڕه‌وی نوێی ئاسمانیی.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی قه‌ته‌ر QNA، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی هێڵی ئاسمانیی مه‌ده‌نی قه‌ته‌ر، عه‌بدوڵلا بن ناسر ئه‌س سه‌بی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێڵی ئاسمانیی قه‌ته‌ر ده‌ستیكردووه به به‌كارهێنانی رێڕه‌وی نوێی ئاسمانیی.
سه‌بی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی ئاسمانی سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی ئابڵوقه‌یان خستووه‌ته سه‌ر قه‌ته‌ر، په‌نایان بردووه‌ته به‌ر رێكخراوی هێڵی ئاسمانیی مه‌ده‌نی نێوده‌وڵه‌تی و، گوتی: "قه‌ته‌ر داوای له رێكخراوی هێڵی ئاسمانیی مه‌ده‌نی نێوده‌وڵه‌تی کردووە بۆ به‌كارهێنانی زۆرێك له‌و رێڕه‌وه ئاسمانییانه‌ی كه كه‌نداوی عومان، كه‌نداوی به‌سره و ده‌ریای عومانیان له‌نێودایه".
سه‌بی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌نجوومه‌نی گشتیی هێڵی ئاسمانیی مه‌ده‌نی قه‌ته‌ر له رێگه‌ی سنووره ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له رێگا نوێیەكانی ئاسمانیی كردووه و، دوای ره‌زامه‌ندی رێكخراوی هێڵی ئاسمانیی مه‌ده‌نی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌موو لایه‌نه‌كان له كورتترین ماوه‌دا ده‌ست ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانی ئه‌و كایه ئاسمانیانه.