Mazın Asad
24 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2015
ئەنقەرە
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی کۆمەڵایەتی، محەمەد سەلیم باغڵی ئاماژەی بەوە دا کە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ھەندێک شارۆچکەکانی ناوچەی باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو قەدەغەکردنی ھاتوچۆ بەردەوامە و بەھۆیەوە وەک دەزگاکەیان بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی زیانی کاسبکارانی شارۆچکەکان زنجیرە بڕیارێکیان دەکردووە.
باغڵی لە نوسراوێکدا رایگەیاند: "تەواوی قەرزی بیمەی کاسبکارانی شرناخ و ھەکاری، شارۆچکەی ئەروح لە سیرت، شارۆچکەی نسێبین، دەریک و دارگێچیت لە ماردین، شارۆچکەی ڤارتۆ لە موش و شارۆچکەی سور سیلڤان لە دیاربەکر بەھۆی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ دواخرا".