رۆژی چوارشه‌ممه نۆیه‌مین پێشانگای هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی كتێب به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای ئه‌لمه‌دا بۆ رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی پارساڵ له پێشانگای ئه‌مساڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی كتێبی نه‌كڕی.
پاش گه‌ڕانێكی زۆر به‌ناو كتێبخانه‌ی پێشانگاكه و سه‌رنجدان له چه‌ندین جۆره كتێب و بڵاوكراوه‌یه‌ك، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێم له گوتاره‌كه‌یدا گوتی: "كوردستان بایه‌خێكی زۆر به كتێب و رۆشنبیری ده‌دا، كردنه‌وه‌ی نۆیه‌م پێشانگای كتێب له هه‌ولێر هه‌موو ساڵێك ئه‌وه دهسهلێمنێ گه‌لی كوردستان تینوی كتێب و رۆشنبیریه و رێز بۆ كتێب و نووسه‌ر و رۆشنبیران داده‌نێ".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی گوتی: "به‌وپێیه‌ی كتێب بنه‌مای رۆشنبیری و پێشكه‌وتنی مرۆڤه ئه‌وه‌ی خۆی به كتێب پڕچه‌ك بكا ئه‌توانێ داهاتوویه‌كی باش و رۆشن بۆخۆی و نه‌وه‌كانی دابین بكا. جێگەی شانازییه كە ئازادیی تایبەت و گشتیی خەڵك پارێزراوە و بەڵگەش ئەوەیە كە لەم پێشانگایەدا ئازادییەكی تەواو هەیە لە چاپەمەنی و دوورە لە چاودێری و سانسۆر."
هه‌ر له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگایه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر فوئاد حوسێن گوتی: "كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه گرنگی خۆی هه‌یه له‌بواری رۆشنبیری و كه‌لتوری و په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه. ئهوهنیشانی ده‌دا خه‌ڵكی كوردستان ده‌یه‌وێ له‌رێی كتێب و خوێندنه‌وه و رۆشنبیری بایه‌خ به‌خۆی بدا چونكه بیناكردنی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌مای فكر‌و رۆشنبیری گرنگه."
له پێشانگاكه‌دا زیاترله 250 ده‌زگای چاپ و بڵاوكراوه‌ی جیاجیا به‌شداریان كرد و بڕیاره ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام بێ.
نوێنه‌ری ده‌زگای دار الابداعی مسیری بۆ كتێب و په‌رتوك سه‌میره خه‌میس بۆ ئاژانسی ئادۆڵو گوتی: "یه‌كه‌م جاره به‌شداری له‌م پێشانگایه ده‌كه‌ین، له‌راستیدا گرنگیه‌كی زۆر به بواری كتێب و رۆشبیری ده‌درێ له كوردستان. ئێمه پێشتر له مه‌غریب و تونس به‌شداریمان له پێشانگاكانی ئه‌وێ كرد، به‌ڵام وه‌ك ئه‌م پێشانگای هه‌وڵێر نیه، ده‌ستخۆشی له كاربه‌ده‌ستانی هه‌ولێر و سه‌رپه‌ره‌شتی پێشانگاكه ده‌كه‌م."
له‌و پێشانگایه چه‌ند ده‌زگا و بڵاوكراوه‌یه‌كی كوردیش به‌شداریان كرد. نوێنه‌ری كتێبخانه‌ی هه‌ورامان رزگار ئه‌حمه‌د گوتی: "پێنجه‌م پێشانگایه به‌شداریده‌كه‌ین، پێشتر بازاڕێكی باشمان هه‌بووه ، به‌ڵام بۆ ئه‌مجاره به‌هۆی نه‌بوونی موچه و دواكه‌وتنی بودجه پێشبینی ده‌كه‌م وه‌ك پێویست بازاڕمان نه‌بێ."
له‌رۆژی یه‌كه‌می پێشانگاكه ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆشنبیران و رۆژنامه‌وانان و قوتابیانی زانكۆ و سیاسه‌توانان كتێبیان ده‌كڕی.
به‌پێچه‌وانه‌ی پێشانگای ساڵی پار سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی له پێشانگای ئه‌مساڵ نه‌بینرا كتێب هه‌ڵبگرێت.
له‌مباره سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم فوئاد حوسێن بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "رۆژنامه‌وانان نه‌یانهێشت كاك مه‌سعود كتێب بكرێ، به‌هۆی بێ مه‌جالی نه‌یتوانی كتێب بكڕێ من هه‌ندێ كتێبی بۆ ده‌كڕم."
رۆژنامه‌نووس سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم گوتی: "ساڵانه كه ئه‌م پێشانگایه ده‌كرێته‌وه به‌هۆی فره بابه‌تی له جۆری كتێب و بڵاوكراوه له‌بواری زانستی و رۆشنبیری و وه‌رگێران. خوێندكاران و رۆژنامه‌وانان و رۆشنبیران سودێكی زۆری لێ ده‌بینن."