لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداریی بۆ سەر ناوەندێکی سەربازیی لە ناوچەی فۆرت ھۆود- ویلایەتی تەکساس، چوار کەس کوژران و ١٤ی دیکە برینداربوون.
کاربەدەستانی ئاسایشپارێز لە تەکساس ڕاستی هەواڵەکەیان سەلماند و رایانگەیاند: لە رووداوەکەدا هێرشبەرەکەش کوژراوە و لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر دۆزینەوەی هۆکاری ئەنجامدانی ئەو کۆمەڵکوژییە.
دوای گواستنەوەی برینداران بۆ نەخۆشخانە، پزیشکەکان دەڵێن: "بەشێ لە بەرکەوتووان ژیانیان لە مەترسیدایە لەبەر ئەوەی فیشەک بە شوێنی هەستیاریان کەوتووە."