Mazın Asad
17 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2016
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خالید چه‌ڤیك رایگه‌یاند: "له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هیچ بریارێك سه‌باره‌ت به توركیا و پێشهاته‌كانی باكووری سووریا ده‌رنه‌كراوه".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی داخراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كه له‌سه‌ر داوای رووسیا ئه‌نجامدرا بۆ تاوتوێكردنی بۆردومانی باره‌گاكانی په‌یه‌ده له‌لایه‌ن توركیاوه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ مانگی شوبات و نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ڤه‌نزوئێلا لەم ئەنجوومەنە رافایل رامیرهز كارینۆ، له لێدوانێكیدا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندبوو، كه‌وا ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه نیگه‌رانن له بۆردومانی باكووری سووریا له‌لایه‌ن توركیاوه.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه، باڵیۆز خالید چه‌ڤیك، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له ئهنجوومهنهكهدا بڕیارێكی هاوبه‌ش ده‌رنه‌كراوه. گوتیشی: "به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له لایەنەکانی تر له ئه‌نجوومه‌نه‌كه وه‌رمان گرتووه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئهنجوومهنهكهدا هیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به توركیا یان پێشهاته‌كانی باكووری سووریا نەدراوە".
جەڤیک دووپاتی کردەوە ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی بۆردومانەکانی تورکیاوە هەڵوێستی وەرنەگرتووە و بڕیاری نەداوە. روونیشی کردەوە: ''ئەوەی کە ١٥ وڵات بۆچوونی خۆیان راگەیاندووە، کارێکی جیاوازە. ئەوەش کە ئەنجوومەنەکە بیڵێت کەوا ئەمە 'بۆچوونی ئێمەیە لەچوارچێوەی ئەو بیروڕایانە کە ئاشکرا کراون'، شتێکی دیکەیە. ئەمەی دووەمیان پێویستی بە بڕیارێکە. بڕیاری لەمجۆرەش نەدراوە و موخاتەبەکانمان لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمەیان بۆ ئێمە پشتراستکردووەتەوە''.
پێشتر نوێنەری هەمیشەیی ڤەنزوئێلا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رافائێل رامیریز کارێنۆ لە روونکردنەوەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو: ''هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان رێکەوتن لەسەر ئەوەی داوا لە تورکیا بکەن، لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا هەنگاو بنێت''. لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ''ئایا هەر ١٥ وڵاتەکە هەمان بۆچوونیان هەیە یان نا'' جەختی لەوەکردبوویەوە کە هەمووان لەسەر بابەتەکە لەسەر ئاستی جیاواز هاوبۆچوونن.