Mazın Asad
01 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2016
واشنتۆن
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی ئاسایشی ناوه‌كی، پرسی رێككه‌وتنی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیا (5+1) تاوتوێكرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆباما له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی واشنتۆن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی 5+1 كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی چین شی جینپینگ، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا دێڤید كامیرۆن، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا ئۆلاند، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دۆناڵد توسك، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئورولا ڤان دیر لاێن و باڵیۆزی رووسیا له واشنتۆن سێرگی كسیلیاك به‌شداربوون.
ئۆباما له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوته‌یه‌كی كورتی پێشكه‌ش كرد و له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران رایگه‌یاند رێككه‌وتنی تاران له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا مێژووییه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌یڕه‌وی رێككه‌وتنه‌كه ره‌خساوه و راشیگه‌یاند رێككه‌وتنه‌كه تاوه‌كو ئێستا پێشوه‌چوونی راسته‌قینه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئێران له ئێستادا هه‌ست به سوودمه‌ندبوونی له رێككه‌وتنه‌كه كردووه و روونیشیكرده‌وه كه پێویست به ماوه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران سه‌رله‌نوێ خۆی له‌گه‌ڵ ئابووری نێوده‌وڵه‌تی بگونجێنێت.
ئۆباما راشیگه‌یاند هه‌وڵه‌كانیان له پێناو په‌یڕه‌وكردنی ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كه درێژه‌ی هه‌یه. ناوبراو ئاشكراشی كرد:" له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌ركه‌وتن له ئاسایشی هاوبه‌ش دێته ئاراوه وھەروەھا دیپلۆماسی رێككه‌وتنی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران ره‌نگه له ئاینده‌دا وه‌ك نموونه‌یه‌ك نیشان بدرێت".
جێگه‌ی باسه وڵاتانی 5+1 له‌گه‌ڵ ئێران له ته‌مووزی ساڵی رابردوو له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا، رێككه‌وتنێكیان واژۆ كرد و دوای تێپه‌ڕبوونی 90 رۆژ به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێككه‌وتنه‌كه چووه بواری جێبه‌جێكردنەوە.