Muhammet Ali Kemal
01 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2016
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە میوانخانەی حەسەن پاشا لە ناوچەی سووری دیاربەکر گوتارێکی پیشکەش کرد.
ئەحمەد داودئۆغڵو رایگەیاند: ''پێداویستییەکانی ناوچەی سوور، لە پێداویستییەکانی سلۆپی جیاوازە.ھەروەھا پێداویستییەکانی جزیر لە هی سلۆپی جیاوازە. کار بۆ هەر یەکێکیان بەجیا دەکەین. ئامانجمان زۆر روونە و پاراستنی مرۆڤ و شوێنەکان و بەکاتێکی گونجاو ئاساییکردنەوەی ژیانە لەو ناوچانە. فەراهەمکردنی باشترین دۆخە بۆ هاووڵاتییانمان. ھەروەھا ئەگەر هیچ پلانێک کە پارێزگاری لە مرۆڤ نەکات و هیچ پرۆژەیەک لە پێناو مرۆڤەکاندا نەبێت، لەژیاندا جێگەی نابێتەوە. لە مێژووشدا جێگەی نابێتەوە''.
داودئۆغڵو گوتی:'' بەپێچەوانەی خواستی دانیشتوانی دیاربەکر و سوورەوە تەنانەت تاکە هەنگاوێکیش نانرێت'' و رایگەیاند:'' با هیچ كەسێك دوودڵ نەبێت، ئەوانەی كە لێرە موڵكیان هەیە، بتوانن چی پێ بكەن، لە چوارچێوەی پلانسازیی ئەندازیارییدا دەبنە خاوەنی هەمان ماف. ئەوانەی لە كرێدان، یاسایەكیان بۆ دەردەكەین كە وەك ئەوە وابێت ببنە خاوەنی موڵكەكە. ئەو هاووڵاتییانەمان كە لەمیانی پرۆسەی خراپی شارسازییدا لێرە لە بارودۆخێكی زۆر خراپ‌دا لە ماڵەكاندا ژیاون، بەدڵنیاییەوە مافیان ناخورێت. تەنانەت ئەوانەی لەو شوێنانەدا ژیاون كە هاوشێوەی خانووی بێ تاپۆ و نایاسایی بوون، دەبنە خاوەنی هاوچەرخترین خانوو لە باشترین دۆخدا''.
''دیوار (سوور)ەکانی دیاربەکر دەپارێزرێن''
داودئۆغڵو سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی دیوار (سوور)ەکانی دیاربەکر زانیاری دا و رایگەیاند: "پاراستنی سوور به‌نده به دوو بنه‌ماوه. یه‌كێكیان راگه‌یاندنی ناوچه‌كه‌یه به میراتی كولتووری له‌لایه‌ن یونسكۆوه، كه ئه‌وه بابه‌تێكه له‌كاتێكه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه بووم چاودێریم كردووه، واته بوونی ناوچه‌ی سوور و باخچه‌كانی هه‌ڤسه‌ل-ه به میراتی یونسكۆ. جگه له‌وه له‌باره‌ی سوور و باخچه‌كانی هه‌ڤسه‌ل-ه‌وه هیچ هه‌نگاوێك نانرێت. میراتی كولتووری ده‌پارێزرێن. لێره‌دا ئه‌و پلانی بنیاتنانه به بنه‌ما وه‌رده‌گیرێت كه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ناوچه‌كه له 2012دا په‌سه‌ند كراوه".
دواتر گوتی: ''دیوارەکانی دیاربەکر لە چوارچێوەی شوێنەوارە کولتوورییەکانی یونسکۆدا دەپارێزرێن. هەر تاوەرێک بەپێی تایبەتمەندیی مێژوویی تاوەرەکە، دەبێتە ناوچەیەکی کو‌لتووریی. باخچەکانی هەڤسەل دەپارێزین و دەشیناسێنین. باخچەکانی هەڤسەل وەک یەکێک لە جوانترین نموونەکانی سرووشت دەخەینە خزمەتی مرۆڤایەتییەوە، بۆ ئەوەی بێن و سەردانی بکەن. مزگه‌وتی گەورە و ده‌وروبه‌ری به حه‌سه‌ن پاشاوه، وه‌ك مه‌یدانێكی گه‌شتیاریی ئایینی ده‌پارێزین كه كراوه بێت به‌ڕووی سه‌ردانی هه‌زاران كه‌س به خه‌ڵكی دیاربه‌كریشه‌وه ده‌پارێزین. مزگه‌وتی گەورە وه‌ك رووناکی چاومان ده‌پارێزین. با بزانرێت له‌مه‌و دوا، هیچ كه‌سێك ناتوانێت بچێته ماڵی كه‌سێكی دیاربه‌كر و بڵێت 'له‌مه‌ولا ده‌رگاكه‌ت واڵا ده‌كه‌یت و هه‌ركاتێ ویستم دێمه ژووره‌وه' ."
''بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەهەموو خۆڕاگرییەکەوە بەردەوام دەبێت''
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو راشیگەیاند: "بەهەرشێوەیەک بێت، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەهەموو خۆڕاگرییەکەوە بەردەوام دەبێت، تا ئەوکاتەی هەموو کۆڵانێکی دیاربەکر، هەموو ماڵێکی سوور، متمانە و سەقامگیریی بۆ دەگەڕێتەوە، شیرازەی کۆمەڵایەتی دەژێنرێتەوە، تەنانەت یەک ساتیش ناوەستین. ئەو شوێنکارانەی لە دیاربەکر داخراون، ئەو ژیانە ئابوورییەی لەم شارە وەستاوە، دووبارە گیانی بەبەردا دەکرێتەوە. بەداخەوە کە بەهۆی ئەم رووداوانەوە ٢٦ ئوتێل ناچاربوون دابخرێن، زۆرێک لە دووکانداران ناچاربوون دووکانەکانیان دابخەن. یەک یەک دەبینە پشتیوانی ئەمانە بۆ ئەوەی دووبارە بکرێنەوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو هەروەها دەڵێت: ''بەهەمان شێوەی ناوچەکانی دەوروبەری ئیچکالە و حەزرەتی سولەیمان دەپارێزین. پایەی دووەمی گەشتیاری شوێنە پیرۆزەکان، بە کڵێسا و مزگەوتەکەیەوە و بە هەموو شوێنەوارە مێژووییەکانی نێو ئیچکالەوە، دەیکەین بە شوێنەوارێکی مێژوویی نموونەیی، بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ پێکهاتەی شوێنەوارە مێژووییەکانی دیاربەکر''.
سەبارەت بە شەقامی گازی داودئۆغڵو رایگەیاند:'' پلانێكی تایبه‌ت له شه‌قامی گازی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، بەجۆرێک رووكاری ده‌ره‌وه‌ی ته‌واوی بیناكانی سه‌ر شه‌قامەکە بەشێوەیەک بگونجێت لەگەڵ بیناسازی شارەکەدا، نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه".