حەلەب
شاری حەلەب كە بە یەكێك لە گرنگترین ناوەندەكانی شارستانیەتی ئیسلامی دادەنرێت، بەهۆی جەنگی نێوخۆ و پێكدادانەكانەوە كە ماوەی چەند ساڵێكە بەردەوامە، بەشێوەیەكی خێرا خەریكە ئەو بایەخە مێژووییەی لەدەستدەدات. ئەو شارە كە نوێنەرایەتی دەوڵەمەندی مێژوویی و كلتووری دەكات، ژمارەیەكی زۆر لە میوانخانە، گەرماو و شوێنی دیكەی حەوانەوە كە تێیداین تا رادەیەكی زۆر تێكدراون و وێران كراون، سەردەمانێك لەو مزگەوتە مێژووییانەدا تەنانەت شوێنی یەكریزی تەراویح بەتاڵ نەدەبوو، لە حەوشەكانی دا ریز دەبەسترا و تەروایح دەكرا، لە ئێستادا ئەو مزگەوتانە جێهێلدراون بۆ قەدەر و چاوەڕوانن.
ماوەی سێ ساڵە هێزەكان سەر رژێمی سووریا لە رێگەی ئاسمان و زەوییەوە هێرش دەكەنە سەر حەلەب و بەو هۆیەشەوە سەدان مزگەوت لە شارەكە رووخاون یاخود زیانی زۆریان بەركەوتووە. ئەو هێرشە بەردەوامانەی لە رێگەی '' بۆمبی بەرمیل و بۆمبی گەرمی''یەوە دەكرێن و پەرستگاكان بەئامانج دەگرن وایان كردووە چیدیكە لەو مزگەوتانەدا نە بانگ بدرێت و نە نوێژی تەراویح بكرێت''.
ئیمامی مزگەوتی پاشا، محەمەد جەلالی كە مزگەوتەكەی دەكەوێتە بەرەی پێشەوەی جەنگەكە لە حەلەب، ئاماژەی بەوەكرد بەهۆی هێرشەكانی ئاسمانی هێزەكانی سەر بە رژێم خەڵك دەترسن بێنە مزگەوتەكان.
جەلالی ئاماژەی بەوەكرد نزیكەی هەموو رۆژێك بۆمبی بەرمیل و رۆكێت ئاراستەی ناوچەكانی نیشتەجێبوون دەكرێن و گوتی: ''لە دوایین هێرشەدا كە هەلیكۆپتەرەكانی سەر بە سوپای سووریا لە رێگەی بۆمبی بەرمیلەوە كردیانە سەر مزگەوتی سەعد ئەلئەنساری لە ناوچەی ئەنساری، ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون. بەهۆی هێرشەكانی داعشەوە لە حەلەب مزگەوتەكان بێ بانگ و نوێژی تەراویح ماونەتەوە. پێشتر ئەو مزگەوتانە پڕ دەبوون بەڵام لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر كەم لە هاووڵاتییان رووی تێدەكەن''.
- ''رژێم لەكاتی نوێژی هەینیدا مزگەوتەكان دەكاتە ئامانج''
جەلالی ئاماژەی بەوەكرد فڕۆكە و هەلیكۆپتەرەكانی سەر بە رژێم لەگەڵ هاتنی رەمەزاندا بەتایبەت لەكاتی نوێژی هەینی مزگەوتەكان دەكەنە ئامانج و ئەو هێرشانە دەبنە هۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییان گیان لەدەست بدەن.
بەهۆی هێرشەكانی رژێمی سووریاوە بۆ سەر حەلەب و ناوچەكانی دەورووبەری نزیكەی ٣٠٠ مزگەوت كراونەتە ئامانج و ١٥٠ مزگەوتیان وێران بوون و بەكەڵكی خواپەرستن نەماون.