بەغدا
ئەمڕۆ دووشەممە، گەورە مەرجەعی شیعە لە عێراق عەلی سیستانی لە پارێزگای نەجەف پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران مەمحەد جەواد زەریف و شاندی یاوەری كرد.
درەنگانی شەوی رابردوو وەزیری دەرەوەی ئێران مەمحەد جەواد زەریف لەگەڵ شاندێكی یاوەری لە كوێتەوە بەسەردانێك گەیشتەبووە بەغدا.
بەپێی ئەوەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، زەریف لە سەردانەكەی بۆ لای سیستانی، پێكەوە دواین پێشهاتەكانی عێراق و رووداوەكانی ناوچەكە و چۆنیەتی رووبەڕبوونەوەی هزر و بیری توندڕەوەی تاوتوێ دەكەن بە تایبەتیش شەڕی رووبەڕبوونەوەی داعش.
پێشتر زەریف بۆ دڵنیاكردنەوەی وڵاتانی كەنداو لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی پێنج كۆ یەك، سەردانی قەتەر و كوێتی كردبوو و دەرنگانی شەوی رابردوو بەسەردانێكی فەرمی كە چەند رۆژێك دەخایەنێت گەیشتە عێراق.
بڕیارە دوای نەجەف، زەریف دیدار و كۆوبونەوە لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری و حەیدەر عەبادی لە بەغدا ئەنجام بدات.
ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو كە رێككەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك و هاوكاری ئەمنی نێوان عێراق و ئێران لە سەرووی ئەو دۆسێیانەوە دەبن كە وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە میانی سەردانەكەی بۆ بەغدا قسەی لەسەر دەكات.