Muhammet Ali Kemal
17 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2017
تۆرۆنتۆ- AA
هەزاران کەس لە تۆرۆنتۆی پایتەختی کەنەدا، ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییانەیان کرد موسڵمانانی رۆهینگیا لە میانمار بەرەوڕووی دەبنەوە.
هەزاران هاووڵاتیی میانمار لە باخچەی پەرلەمانی ئۆنتاریۆی سەربە تۆرۆنتۆ کۆبوونەوە و موسڵمانانی دیکەی شارەکە فیدراسیۆنی یەکگرتووی مەسیحییەکانی کەنەداش بەمەبەستی پشتیوانییکردنیان، چوونە ریزییانەوە.
میانمارییەکان باسیان لەو کۆمەڵکوژییانە کرد کە کەسوکاریان بەرەوڕویی بوونەتەوە و داوایان لە حکوومەتی کەنەدا کرد لە چارەسەرکردنی کێشەکەدا رۆڵی کاریگەرتری هەبێت.
یەکێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە کە هاووڵاتییەکی کەنەدی بەرەگەز میانمارییە، وەشیم عەلی، ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە کۆمەڵکوژییەکان ببرێنە پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکان و چارەسەرێکی ریشەیی بۆ کێشەکە بە هاوکاریی هەموو لایەک بدۆزرێتەوە.
وەشیم عەلی گوتیشی: ''کەنەدا دەتوانێت لە دۆزینەوەی چارەسەرێکدا بۆ کێشەکە رۆڵی کاریگەرتری هەبێت. ئەوەی تا ئێستا حکوومەتی ئەو وڵاتە کردوویەتی لە ئاستی پێویستدا نییە''.
لەدوای تەواوبوونی گوتارەکان، نزا بۆ هاووڵاتییانی میانمار کرا.