Sarmand Hameed ,Abdullah Abdulmanaf Shukur
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا کازمی سەردانی هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.
کازمی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم لەسەروویانەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە.
کازمی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان تاوتوێی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی داعش و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پیشوەختە دەکات.
کازمی دوای دیدارو کۆبوونەوەکانی لە هەولێر، رۆژی هەینی سەردانی شاری سلێمانی دەکات.
جێی ئاماژەیە، ئەم سەردانەی مستەفا کازمی بۆ هەولێر بە یەکەم سەردانی ناوبراو بۆ هەرێمی کوردستان دادەنرێت لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق لە مانگی ئایاری رابردوو.هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی هەرێم یەکێک لەنێو ئەو لایەنانەدا بوو کە پشتیوانی لە مستەفا کازمی کرد بۆ بوون بە سەرۆکوەزیرانی عێراق.
سهردانهكهی كازمی بۆ ههولێر هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی دانوستانەکانی نێوان ههولێر و بهغدا و ماوەی دوو رۆژ بوو شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی فیدڕالی و حکوومەتی هەرێم لە بەغدا بوو.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کۆبوونەوە.