Aydoğan Kalabalık,Hemın Othman Mohammed
22 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2016
دادگای ته‌ممیزی قاهیره، یه‌كێك له سزاكانی زیندانی هه‌تا هه‌تایی سه‌ر محه‌مه‌د مورسی، یه‌كه‌م سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر كه به كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی له ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه، هەڵوەشاندەوە.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی دادگاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، دادگای ته‌ممیز له‌و دۆسیه‌یه‌ی لای رای گشتیی به دۆسیه‌ی "سیخوڕی له‌گه‌ڵ حه‌ماس" ناسرابوو و به‌هۆیه‌وه مورسی سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی (25 ساڵ) به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو هه‌ڵوه‌شاندووته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و سزایانهشی هه‌ڵوه‌شاندووته‌وه كه له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه 21 گومانلێكراوی دیكه‌ی له‌سه‌ر سزادرابوون به سزای له‌سێداره‌دان، زیندانی هه‌تا هه‌تایی و حه‌وت ساڵ بەند كردن.
به بڕیاری دادگای ته‌ممیز، سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی سه‌ر هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رابه‌رایه‌تی رێكخستنی ئیخوان موسلمین، محه‌مه‌د به‌دیع و سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان، سه‌عد کەتاتنی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دانی هه‌ریه‌ك له خەیرەت شاتر كه به مێشكی ئیخوان ناسراوه، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بەلتاجی، ئه‌حمه‌د عهبوللاتی و 16 كه‌سی دیكه.
پارێزه‌ری گومانلێكراوه‌كان، عهبدوموئمین مهقود، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند کە تا ئێستا دادگای ته‌ممیز دوو سزای سه‌ر مورسی هه‌ڵوه‌شاندووته‌وه، ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ دووباره له‌لایه‌ن دادگا و شاندێكی دیكه‌ی دادگاوه ته‌ماشا ده‌كرێته‌وه.