سياسەت, عێراق

موقتەدا سەدر: "فەڵەستین و غەززە فێڵەکانی ڕۆژئاوایان ئاشکرا کرد"

سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە عێراق، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند: "ئەوەی ئەمریکا لەبارەی پالپشتی لە ئازادی و دیموکراسی بانگەشەی بۆ هیچ بنەمایەكی نییە دوورە لە ڕاستییەوە".

Zana Natık Kerem  | 15.07.2024 - نوێکردنەوە : 16.07.2024
موقتەدا سەدر: "فەڵەستین و غەززە فێڵەکانی ڕۆژئاوایان ئاشکرا کرد"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە عێراق، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند کە فەڵەستین و غەززە، فێڵ و دروشمەکانی ڕۆژئاوایان لەبارەی مرۆیی، مەدەنی و دروشمەکانی دیکەیان ئاشکرا کرد.

موقتەدا سەدر لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاند: "ئەوەی لە ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەربژێری ئێستای سەرۆکایەتی ئەمریکا (ترەمپ) ڕوویدا و بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا ڕاستەقینە بێت یان گرتەیەکی فیلم کە پێشتر ئامادەکراوە، ھەروەھا ئەوەی کە ئەمریکا بانگەشەی بۆ دەکات لەوەی پالپشتی لە ئازای و دیموکراسی دەکات و ئاشتی بڵاو دەکاتەوە، ھەروەھا توندئاژۆیی ڕەت دەکاتەوە، هیچ بنەمایەكیان نییە و دوورن لە راستییەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە: "ئەمە پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ ئەو گەنجانەی کە پشت بە ڕۆژئاوا دەبەستن و پێیان وایە كە ئەوان (ڕۆژئاوا) داکۆکی لە ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی دەکەن، بۆیە با داکۆکیکارانی ڕۆژئاوا و ئازادی بە میانڕەوی دادپەروەرییەوە سەیری ڕۆژئاوا بکەن و بزانن کە ھەموو کردەوەکانی ڕۆژئاوا درۆن، هەروەها متمانە و شەفافییەتیان تیایدا نییە وەک ئەوەی دەیبندرێن".

ڕاشیگەیاندووە: "ئەم هەوڵە تیرۆرکردنەی ترەمپ، ھیچ نییە جگە لە کۆمەڵێک بەڵگە نەبێت کە نکۆڵیان لێنەکراوە لەسەر یاریکردن بە مێشکی گەنجانی عەرەبی، ئیسلامی و وڵاتانی جیھانی سێیەم لەلایەن ڕۆژئاواوە، وەک ئەوەی لە دوایین دیبەیتەکانیاندا ناویان دەبەن کە گفتوگۆیەکی بێ سوود بوو".

سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە عێراق، موقتەدا سەدر جەختیشی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە فەڵەستین و غەززە، فێڵ و دروشمەکانی ڕۆژئاوایان لەبارەی مرۆیی، مەدەنی و دروشمەکانی دیکەیان ئاشکرا کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın