Sangar Hamad Azeez
11 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2018
رۆما - AA
میدیاکانی ئیتاڵیا بابەتی گواستنەوەی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و هەڵبژاردەی پڕتوگال کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە "خەون" باس دەکەن و ئاماژە بەوەدەکەن کە رووداوێکی باوەڕنەکراوە.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلا سپۆرتی ئیتالی لەبارەی چوونی کریس بۆ خانمە پیرەکە دەڵێت؛ باوەڕپێنەکراوە بەڵام راستییە. چەند رۆژێک لەمەوبەر تەنانەت بە خەونیش بیرمان لەو بابەتە نەدەکردەوە بەڵام ئێستا خاوەنی پێنج باڵۆن دۆر، باشترین یاریزانی جیهان بۆ ماوەی چوارساڵ لەگەڵ ئێمە دەبێت.
هەر سەبارەت بە بابەتەکە رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت دەڵێت؛ یوڤانتوس هەنگاوێکی دروستی نا. کاتی دروستی هەڵبژارد. جارێکی دیکە سێر ئا دەبێتەوە باسی میدیاکانی جیهان و جیهان چاودێری خولەکە دەکات. بەخێرهاتی رۆناڵدۆ. نازانیت کە تۆپی پێی ئیتاڵیا چەندە چاوەڕوانی تۆی کرد.
رۆژنامەی لا ریپابلیکا لەبارەی گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی یوڤانتوس دەڵێت: "هاتنی کریستیانۆ تەنیا بۆ یانەی یوڤانتوس نییە ، بەڵکو لەهەمان کاتتدا بۆ شاری تۆرینهۆ تەنانەت بۆ تەواوی ئیتاڵیاش ئۆپەراسیۆنێکی مێژووییە.
یەکێک لە رۆژنامە گرنگەکانی دیکەی ئیتالیا لا ساپتا لەسەر هەمان بابەت نووسیویەتی؛ خەونێکە و بوو بە ڕاستی. ئیدی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یانەی یوڤانتوسە".