Barış Seçkin
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2020
رۆما- AA
لە هەفتەی ٣٦ی خولی پاڵەوانێتی ئیتاڵیادا یانەی یوڤێنتوس میوانداری یانەی سامپەدۆریا-ی کرد.
لە کۆتایی نیوەی دووەمی یاریەکەدا یاریزان کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی یوڤێنتوس تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٦٧دا یاریزان فێدێریکۆ بێرناردێسکی گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.
لە خولەکی ٧٧دا یاریزانی یانەی سامپەدۆریا، مۆرتن سۆرسبی کارتی سووری وەرگرت و کرایە دەرەوەی یارییەکە، بەمەیش یانەکە بە ١٠ یاریزان بەردەوام بوو.
یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی یانەی یوڤێنتوس کۆتایی هات.
بەمەیش ئەو یانەیە ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٨٣ خاڵ بەرزکردەوە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان-ی رکابەری گەیشتە حەوت، بەم شێوەیە دوو هەفتە بەر لە کۆتایی هاتنی خولی پاڵەوانێتییەکانی ئیتاڵیا بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
بەم شێوەیە یانەی یوڤێنتوس لەم خولەدا، بۆ جاری نۆیەم بردنەوەی بەدەست هێنا و بۆ جاری ٣٦ لە مێژووی یانەکەدا بووە براوەی خولی پاڵەوانێتی ئیتاڵیا.