Tanju Özkaya
28 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له توركیا عومه‌ر میرانی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له ژێر هه‌ژموونی ئێراندایه، رابه‌رایه‌تی ئه‌وه ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی په‌كه‌كه له سلێمانی جێگیر بكات و گوتی: "به‌ڵام سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی رێگه به‌وه نادات. له‌و حاڵه‌ته‌دا گه‌وره‌ترین مه‌ترسی روو له ئێمه ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كه‌م ئامانجی په‌كه‌كه ئێمه ده‌بین".
له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو، میرانی باسی له‌و بانگه‌شانه كرد كه باس له‌وه ده‌كه‌ن په‌كه‌كه كه به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیاوه زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه، باره‌گاكانی له قه‌ندیل ده‌گوازێته‌وه بۆ سلێمانی.
میرانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌نگۆی داخوازییه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی په‌كه‌كه هه‌یه و له نزیكه‌وه چاودێری ده‌كه‌ن و گوتی: "ناگونجێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگه به جێگیركردنی په‌كه‌كه له سلێمانی بدات".
نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له توركیا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌گه‌ر رێگه به جێگیركردنی په‌كه‌كه بدرێت له سلێمانی ئه‌وە رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره ده‌بنه‌وه و گوتی: "ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له ژێر هه‌ژموونی ئێراندایه، رابه‌رایه‌تی ئه‌وه ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی په‌كه‌كه له سلێمانی جێگیر بكات به‌ڵام سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی رێگه به‌وه نادات. له‌و حاڵه‌ته‌دا گه‌وره‌ترین مه‌ترسی روو له ئێمه ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كه‌م ئامانجی په‌كه‌كه ئێمه ده‌بین. گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شی په‌كه‌كه بۆ ئێمه بۆ سه‌ر ئەزموونی سیاسیمانه. دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام ده‌ده‌ین به‌ڵام په‌كه‌كه ئه‌وه ناخوازێت. هه‌میشه په‌كه‌كه دژی ده‌وڵه‌تێكی كوردی بووه له عێراق و به‌رده‌وام له دژیه‌تی. ئه‌وانیش ده‌زانن به‌بێ بارزانی ده‌وڵه‌ت نابێت. له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵویستێكی توند دژی بارزانی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. له بیرمانه ئه‌و رۆژه‌ی ئۆجه‌لان ده‌ستگیر كرا گوتی من نه‌بوومایه ده‌وڵه‌تی كوردی تا ئێستا دامه‌زرابوو".
میرانی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه په‌كه‌كه خه‌بات بۆ مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كور ناكات و گوتی: "ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه كردی، شه‌ڕێك نییه له پێناو مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كورد. هۆكاری ناوچه‌یی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه. ئێران كه یه‌كێكه له ده‌وڵه‌ته‌كانی نێو پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نایه‌وێت نۆره‌ی خۆی بێت. له‌به‌رئه‌وه ده‌یه‌وێت پشێوی سووریا و توركیا درێژه‌ی هه‌بێت".
میرانی، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و رووداوانه‌ی له ناوه‌ندی شاره‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو روو ده‌ده‌ن پرۆژه‌ی پێكهاته قووڵهكانن و گوتی: "وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش له‌م قۆناغی شه‌ڕ و پێكدادانهدان. ئێران، راسته‌وخۆ نایه‌ته ناو كارێكی له‌م شێوه‌یه. به پێچه‌وانه‌وه دوو ده‌وڵه‌ت به شه‌ڕ دێن. له‌به‌رئه‌وه له رێگه‌ی په‌كه‌كه‌وه ئه‌و ئامانجه‌ی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت. وه‌ك رابردوو گه‌وره‌ترین زیانمه‌ندی ئه‌م شه‌ڕ و پێكدادانه كورده‌كان ده‌بن. له ماڵ و حاڵ و نیشتمانی خۆیان، ئه‌وانه‌شی به‌و كولتووره ئاشنا نین یان ئه‌سیمیله ده‌بن یان درێژه به ژیانێك ده‌ده‌ن كه نایخوازن".
میرانی ئاماژەی بەوە کرد کوردی عاقڵمەند دەستخۆشیی لە پەکەکە ناکەن و ئەو رێکخراوە نەیتوانی ئەو پشتیوانییەی گەل لە شارەکاندا بەدەست بهێنێت کە چاوەڕێی دەکرد. نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە تورکیا ئاشکرای کرد هەدەپەش لە رووی سیاسییەوە کاریگەریی ئەم قۆناغەی دەکەوێتە سەر و گوتی: ''کوردەکان ئەو پشتیوانییەی پەکەکەیان نەکرد کە رێکخراوەکە چاوەڕێی دەکرد. هەدەپە دوای دوو هەڵبژاردنی دیکە دەبێتە پارتێکی چەپی عەیارە ٢٤ و لە پارتی کوردەکان دەچێتە دەرەوە''.
ئاماژەی بەوەشکرد لە ژمارەیەک کۆبوونەوەیدا لەهەگەڵ هەندێک لە سیاسەتمەدارانی کورد لە تورکیا، ئەو سیاسییانە ئەمانیان بە لایەنگریی ئاک پارتی تاوانبار کردووە و رایگەیاند: ''ئەم برادەرانە دەڵێن کە گوایە ئێمە پەسنی ئاک پارتی دەکەین. منیش لێیان دەپرسم 'پێش ئەم حکوومەتەی ئێستا فشاری سیاسیتان لەسەر بوو و خرانە زیندانەوە. مافە سیاسییەکانتان لێ سەندرایەوە، ئەی ئایا هیچ حکوومەتێک تا ئێستا هەبووە کە کاری جوانتر بکات؟' ئەو کاتە ئەوان دەڵێن 'بەڵێ، راست دەکەیت'. ئێمە تەنها ئەو راستییانە باس دەکەین کە دەیبینین نەک پەسنکردنی حکوومەت یان لایەنگیرییکردن''.
میرانی باسی لە مشتومڕەکانی پەیوەست بە سیستمی سەرۆکایەتی کرد و رایگەیاند سیستمێکی لەو جۆرە دەستکەوتی گرنگی بۆ کورد دەبێت و گوتی: ''سیستمێکی سەرۆکایەتی کە تێیدا داوای فیدراڵی نەکرێت، گونجاو دەبێت بۆ کوردیش. بەو شێوەیەش مافە دیموکراتییەکان و دەسەڵاتە خۆجێییەکان چالاک‌تر دەبن. ئەوە سەیرە کە بێ ئەوەی باس لە وردەکارییەکانی سیستمی سەرۆکایەتییەکە بکرێت، دژی دەوەستنەوە''. - ''ئێران دەیەوێت لەرێگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گۆڕانەوە فەرمانڕەوایەتی بکات''
عومەر میرانی باسی لەوەکرد بەهۆی نەخۆشکەوتنی جەلال تاڵەبانییەوە و دوورکەوتنەوەی لە سیاسەت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سێ گرووپ دابەش بووە و پارتەکە سەرکردەیەکی نییە، ئێرانیش بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بگات، ئەمەی وەک هەل قۆستۆتەوە.
ئەو هەروەها گوتیشی: ''ئێران بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بگات، پەکەکە و ئەو پارتانەی دیکە کە لەسەر هەمان هێڵ چالاکی سیاسی دەکەن، وەک بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەکار دەهێنێت. یەکێتیی و گۆڕان بە فەرمانی ئێران دەجووڵێنەوە. ئێران لە رێگەی ئەم دوو پێکهاتەیەوە دەست لە کاروباری ناوخۆشمان وەردەدات. ئەو کاتەی وەزیرەکانی گۆڕان لە کارەکانیان دوورخرانەوە، ئێران هاتە سەر هێڵ و پەیامی پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێی دا بەڵام حکوومەتی فیدراڵی ئەمەی قبووڵ نەکرد''.
میرانی لە کۆتاییدا دەڵێت: ''هەرکاتێک حکوومەتەکەمان هەنگاوێکی ئەرێنێ بەسوودی هەرێمەکە بهاوێژێت، ئاستەنگێکی بۆ دروست دەکرێت. کێ ئەو ئاستەنگە دروست دەکات؟ ئێران. چۆن دروستی دەکات؟ لە رێگەی گۆڕان و یەکێتییەوە دروستی دەکات بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم دوو پێکهاتەیە دەزان کە ئەو هەڵوێستانە کاردانەوەی توندی خەڵکی لێ دەکەوێتەوە، لە رێگەی میدیاوە پەیامی جیاواز بڵاو دەکەنەوە''.