قاھیرە
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری AA لەقاھیرە کەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە بە بڕیاری دادوەر لە ناوچەی پۆر سەعید لە باکووری ڕۆژھەڵاتی قاھیرە، پێنج لە سەرکردەکانی ئیخوان موسلیمین دەستگیر کراون کە لە ناویاندا حەمدی شەتات، پەرلەمانتاری پێِشووی میسری تێدایە.
ئەو سەرکردانە بە تۆمەتی تێوەگلان لە ئاڵۆزییەکانی مانگی پێشووی ناوچەی ئەلمینیە، دەستگیرکراون. ھەر پێنجیان لەناو ئەو ٥٨ ئەندامەی ئیخواندا بوون بەکەفالەت ئازاد کرابوون .
کاربەدەستانی میسر دەڵێن دەستگیرکردنی ئەو سەرکردانەی ئیخوان موسلیمین لە چوارچێوەی "ڕوو بە ڕوبونەوی تیرۆردایە."