Mohammed Baqi Hussein
17 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2016
میسر كه ئه‌ندامی كاتیی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نهتهوهیهكگرتووهكانە، رێگریی كرد ئه‌نجوومه‌نه‌كه روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئیدانه‌كردنی هه‌وڵی كوده‌تا له توركیا بدات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ئاماده‌كاریی روونكردنه‌وه‌دا بووه له‌باره‌ی هه‌وڵه شكستخواردووه‌كه‌ی كوده‌تا له توركیا و میسر رێگریی لێكردووه.
سه‌رچاوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن له‌سه‌ر ناڕه‌زایی میسر ئه‌و روونكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه كه تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه حكوومه‌تی توركیا به‌ڕێگای دیموكراسی هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی میسر جیهانی عه‌ره‌بیی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رێگری له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بكات كارێك له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تا له توركیا بكات.